
مووچە
SNN-هەولێر
تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ رۆژێکی دیارینەکردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو، بەرپرسێکیش دەڵێت: گەر بەغدا بەڵێن نەدات پارە بنێرێت ناتوانن مووچە دابەش بکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە لە ژمارەیەک پەیج و دەزگای راگەیاندن وا بڵاودەکرێتەوە کە لەم هەفتەیە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی 2020، بەڵام تاوەکو ئێستا لیستی دابەشکردنی مووچە رانەگەیندراوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە SNNی راگەیاند: “هەموو ئەو هەواڵانەی لە بارەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بڵاو دەکرێنەوە، دوورن لە راستییەوەو تاوەکو ئێستاش بڕی پارەی پێویست لەبەر دەستدانییە بۆ ئەوەی مووچەی پێدابەشبکرێت”.
وتیشی: “هەرێم چاوەڕێی رەزامەندی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی بڕێک پارە بنێرێت و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان ئینجا مووچەی مانگی دووی پێدابەش بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق هیچ بەڵێنێکی بە هەرێم نەداوە بۆ ناردنی پارەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لەو چوار سەد ملیارەی بەغدا چەند رۆژێک پێش ئێستا ناردوویەتی بەشێکی لێدراوەتەوە قەرزو بڕەکەی تریشی کە زیاتر لە دوو سەد ملیار دینارە و لەگەڵ بڕێکی تری پارەی داهاتی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان لەبەر دەستە بۆ ئەوەی هەر کاتێک بەغدا رەزامەندیدا پارەکە دەنێرێت ئینجا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی 2020.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









