چه‌كدارانى داعش پێش په‌لاماره‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كامێراى چاودێرییان به‌كارهێناوه

كێوماڵكردنى داعش له خانه‌قین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه | فۆتۆ: Alghadeer
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
شه‌وى رابردوو له سنوورى خانه‌قین ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گوندێك و حه‌وت كه‌سیان كوشت، به‌پێى زانیارییه‌كان “پێش په‌لاماره‌كه درۆنى چاودێرى سه‌ربازى له‌سه‌ر ئاسمانى گونده‌كه بینراوه”.
شه‌وى رابردوو له گوندى دارای-ى سه‌ر به‌قه‌زاى خانه‌قین له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعشه‌وه به چه‌كى قه‌ناس ته‌قه له دانیشتووانى گونده‌كه كرا و پێنج ئه‌ندامى بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه كوردى كاكه‌ین كوژران، هه‌روه‌ها له‌كاتى به ده‌مه‌وه چوونى خه‌ڵكى گونده‌كه دوو پۆلیسى دیكه‌ش كوژران.
ره‌جه‌ب كاكه‌یى، چالاكوان له سنوورى خانه‌قین به (SNN)ى راگه‌یاند: “له به‌دواداچوونماندا بۆ ئه‌و په‌لاماره‌ى سه‌ر گوندى كاكه‌ییه‌كان له‌سه‌ر رێگاى خانه‌قین بۆ كه‌لار، ده‌ركه‌وت پێشتر درۆنى چاودێرى سه‌ربازى كه كامێراى پێوه‌یه هه‌ڵدراوه‌ته سه‌ر گونده‌كه، بۆ ماوه‌یه‌ك به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ش بینیوویانه كه زۆر نزم بووه”.
وتیشى: “ئه‌و چه‌كدارانه‌ى په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ژماره‌یان زیاتر بووه له 10 چه‌كدار و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى مێكزه‌مینیان پێبووه له كامێراى هێزه سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه بینراون كه چۆن به‌ره‌و نزیكى گونده‌كه رۆیشتوون”.
ئه‌و چالاكوانه باسى له‌وه‌شكرد: “له‌دواى په‌لاماره‌كه و كوشتنى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى كوردى كاكه‌یى هیچ هێزێك نه‌هێنراوه‌ته ناوچه‌كه بۆ جێگیربوون یان بڵاوه‌پێكردنییان بۆ ئه‌وه‌ى حاڵه‌تى له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه، ته‌نیا لایه‌نه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه ده‌كه‌ن”.
له‌دواى په‌لاماره‌كه‌ى شه‌وى رابردوو گونده‌كه‌ى خانه‌قین لایه‌نه حكومییه‌كان له ئاستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌یاننامه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه وێڕاى ئیدانه‌كردنى ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه، داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن، “ئه‌و ناوچانه به هێزى هاوبه‌ش بپارێزرێن”.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ید ئیبراهیم سه‌ید موسته‌فا، سه‌رۆكى هه‌موو هۆزى كاكه‌یى له عێراق ئه‌وه‌ى خستووته‌ڕوو، “له دواى ساڵى 2003ه‌وه له ناوچه كاكه‌یی نشینه‌كانى عێراق به‌هۆى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه زیاتر له 300 هاووڵاتى كاكه‌یى شه‌هیدكراون و هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه و سووتاندنى به‌رهه‌م و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانیان چه‌ندین گوند و ناوچه‌یان چۆڵكردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له ساڵى 2014 كۆچى به كۆمه‌ڵمان له هه‌ندێك ناوچه به تایبه‌تى له سنوورى موسڵ كردووه، له ماوه‌ى رابردوودا كاكه‌ییه‌كان زیانى زۆریان به‌ركه‌وتووه، هه‌ربۆیه داوا له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ده‌كه‌ین هه‌نگاوى جدى له‌وباره‌یه‌وه بگرنه‌به‌ر بۆ پارێزگاریكردن له كاكه‌ییه‌كان له ناوچه‌كانى سنوورى دیاله و كه‌ركوك و موسڵ و شوێنه‌كانى دیكه”.
له ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردوودا ته‌نيا له دوو گوندى سنوورى خانه‌قین 11 هاووڵاتى كوردى كاكه‌یی به‌هۆى په‌لامارى چه‌كدارانى داعش كوژراون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









