مانگى رابردوو عێراق به‌رمیلێك نه‌وتى به 14 دۆلار فرۆشتووه

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق | فۆتۆ: BaghdadToday
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند: مانگى رابردوو 99 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان هه‌نارده‌كردووه و داهاتهكهشى 2.1 ملیار دۆلار بووه، وتیشى: “به‌رمیلێك نه‌وتمان به 14 دۆلار فرۆشتووه”.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى: “مانگى رابردوو عێراق توانیوویه‌تى بڕى 99 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت، له به‌رامبه‌ردا 2.1 ملیار دۆلارى ده‌ستكه‌وتووه، نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش ته‌نیا 14 دۆلار بووه”.
له‌باره‌ى پابه‌ندبوونى عێراق به رێككه‌وتنى ئۆپیك و ئه‌و مه‌رجانه‌ى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت دانراوه وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “رێككه‌وتنه‌كه سوودى زۆرى هه‌بووه، ئێستا نه‌وتى كه‌متر ده‌فرۆشین، به‌ڵام به نرخى زیاتر، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ى، ئێمه له سه‌ره‌تادا ته‌نیا به‌ڕێژه‌ى 46٪ پابه‌ندبووین ئێستا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو خه‌ریكه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى به‌ڕێژه‌ى 100٪ پێوه‌ى پابه‌ند بین”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له مانگى حوزه‌یراندا به چه‌ند نه‌وت ده‌فرۆشن؟ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه له ئێستادا به‌رمیلێك نه‌وت به 34 دۆلار ده‌فرۆشین، به‌ڵام چاوه‌ڕێده‌كه‌ین له مانگى ته‌موزدا به 40 دۆلار بیفرۆشین”.
له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت له مانگى حوزه‌یراندا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له مانگى حوزه‌یراندا رۆژانه 2.8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان هه‌نارده‌كردووه، داهاتهكهشى بۆ حكومه‌تى عێراق ده‌كاته 2.5 ملیار دۆلار، له‌م پاره‌یه‌ش 2 ملیارى بۆ حكومه‌تى عێراق ده‌بێت و 500 ملیۆنیشى ده‌چێت بۆ كۆمپانیاكانى نه‌وت”.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌باره‌ى دۆخى دارایی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: “دۆخى دارایی عێراق زۆر خراپه، ئێمه پاره‌ى خهزنكراومان نیه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بوونیش به رێككهوتنهكانهوه هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌و بابه‌ته‌یه”.
له ماوه‌ى رابردوودا وڵاتانى رێكخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌كه‌رى نه‌وت (ئۆپیك) رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به ئه‌ندازه‌ى 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه كه‌مبكه‌نه‌وه تا كۆتاى مانگى ته‌موز، به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵى بلومبێرگ، “عێراق له مانگى ئایاردا نه‌یتوانیووه پابه‌ندى رێككهوتنهكهبێت و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى زیاتر له پشكى خۆى فرۆشتووه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








