توركیا ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ)ى ده‌ستپێكرد و قه‌ندیل، شنگال و مه‌خمور بۆردومانده‌كات

بۆردومانێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا | فۆتۆ: Sky News
SNN – ئۆفیسى هه‌ولێر و محه‌مه‌د مسته‌فا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا بڵاویكرده‌وه، ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) یان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه، به‌پێى زانیارییه‌كانیش له ئێستادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌و وڵاته چیاى قه‌ندیل، شنگال و چوارده‌ورى كه‌مپى مه‌خمور بۆردومانده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسى ئهنادوڵوى توركى له‌سه‌ر زارى وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیاوه ئاشكرایكرد، “ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) بۆ له‌ناوبردنى تیرۆیستان كه مه‌به‌ست لێى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)یه له باكوورى عێراق ده‌ستيپێكردووه به پاڵپشتى فڕۆكه‌ى (F16)”.
په‌یامنێرى (SNN) له نزیك كه‌مپى مه‌خمورد رایگه‌یاند: “له ئێستادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا به خه‌ستى بۆردومانى چوارده‌ورى كه‌مپى مه‌خمور و چیاى قه‌ره‌چوغ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامه زیانه گیانى و ماڵییه‌كان دیار نین، هاوكات چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كیش بۆردومانى باره‌گاكانى په‌كه‌كه له شنگال ده‌كه‌ن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ڕه‌شاد گه‌ڵاڵى، به‌رپرسى كۆمیته‌ى رێكخستنى یه‌كێتى له مه‌خمور به (SNN)ى راگه‌یاند: “له‌دواى كاتژمێر 12:00ه‌وه زیاتر له 15 جار بۆردومانى چیاى قه‌ره‌چوغ و ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور كراوه، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیش كه له چیاكه‌وه ویستوویانه بچنه ناو كه‌مپه‌كه به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه كه‌مپه‌كه رێگه‌یان لێگیراوه و
نه‌یانتووانیوه بچنه ناو كه‌مپه‌كه، به‌ڵام به‌هۆى ئاڵۆزى دۆخه‌كه‌وه تا ئێستا زیانه گیانى و ماڵییه‌كان دیار نین”.
هاوكات په‌یامنێرى (SNN) له قه‌ندیل وتى: “له كاتژمێر 12:30 به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكردووه به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل و سنوورى وه‌رتێ و قه‌سرێ”.
ئاژانسى ئه‌نادوڵو له‌باره‌ى ورده‌كارى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئۆپراسیۆنه‌كه باره‌گاكانى په‌كه‌كه له: شنگال، قه‌ندیل، كهرهكاك، زاپ، ئاڤاسی- باسیان و خواكوڕك ده‌كاته ئامانج”.
هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، “ئۆپراسیۆنه‌كه له چوارچێوه‌ى مافى به‌رگریكردن له خۆماندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه پێچه‌وانه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نیه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









