بۆردومانی تورکیا لە شەنگال برینداربوونی هاووڵاتی مەدەنی لێکەوتەوە

SNN
بە گوێرەی میدیاکانی نزیک پەکەکە، بەهۆی بۆردومانی شەوی رابردووی تورکیا بۆ سەر قەزای شەنگال ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە، تا ئێستا ژمارەی ئەو هاووڵاتیانە نازانرێت کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە برینداربوون، بەڵام لە بۆردومانەکەدا نەخۆشخانەی سەردەشت بۆردومانکراوە کە ئەو هاووڵاتیانەی تێدا دەژین کە لە 2014 ەوە بەهۆی داعشەوە ئاوارەبوون.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ سوپای تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەیاندا کە ناویان ناوە (چنگی هەڵۆ) 81 شوێن کراونەتە ئامانج.
درەنگانێكی شەوی ڕابردوو سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی ئاسمانیی ئەنجامدا و چەندین شوێنی لە مەخمور، شەنگال، قەندیل، زاپ، خواكوڕك و دیانا بۆردومان كرد.
بە پێی چەند وێنەیەكیش كە لەلایەن سوپای توركیاوە بڵاوكراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنەكە بە سەرپەرشتی خوڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری ئەنجام دراوە.
تا بەرەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆكەی چاودێری بەسەر ئەو ناوچانە سووڕاونەتەوە كە بۆردومان كراون و تا ئێستا قەبارەی زیانەكان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









