گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 15/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1554
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

 

ئەمڕۆ  دووشەممە 15/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • یانەی ریاڵ مەدرید دەسەڵاتی بەرزدەکاتەوەو 3-1 لە یانەی ئیبار دەباتەوە.
  • یانەی شاهانە شکست بە ئیبار دەهێنێت و مارسێلۆ لە کاتی گۆڵەکەی جۆرج فلۆیدی ئەمریکی کە بەم دواییە لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا بە بیری هەموان دەهێنێتەوە.
  • زیدان:” لە گێمی یەکەم زۆر باش یاریمان کرد لە هەموو روویەکەوە، بەڵام لە گێمی دووەم لە هەندێک رووەوە خاوبووینەوە لە یاریکردن”.

مارکا:

  • بە شێوازێکی خێرا یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی یەکەم دژی یانەی ئیبار بردنەوە مسۆگەر دەکات و لە گێمی دووەمی یاریەکە لە یاریکردن خاودەبێتەوە.
  • زیدان لە ئاستی یاریزانەکانی رازی نییەو سەرزەنشتیان دەکات.

سپۆرت:

  • یانەی بەرشەلۆنە هێشتا لە قۆناغی میسی دایە.
  • ئەستێرەکەی بلاوگرانا وەکو سەرکردە دەردەکەوێت و لە دۆخێکی نایابدا بوو دژی یانەی مایۆرکا سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە یاری نەکردووە.
  • میسی تەنیا یاریزانی تۆپی پێیە زیاتر لە 20 گۆڵی بۆ 12 وەرزی لەسەر یەک کردووە لە خولی ئیسپانیا.
  • ئاتلەتیک بیلباو 1-1 ئاتلەتیکۆ مەدرید،یەکسانبوون ئەنجامێکی باش بوو بۆ کوڕانی سیمیۆنی.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یانەی بەرشەلۆنە چەندین یاریزانی هاوشێوەی بارووتی هەیەو لەگەڵ برایسوایت 16 یاریزانی لەم وەرزە گۆڵیان کردووە.
  • ڤیدال ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات و گۆڵەکانی دەبێتە 7 گۆڵ و سوارێزیش دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
  • یانەی ریاڵ مەدرید 3-1 لە ئیبار دەباتەوەو بە ئارامی 3 خاڵ بەدەست دەهێنێت، یانەی ئیبار هیچ شتێکی ئەوتۆی لە کاتی یاریەکە نەکرد، مەدرید 2 خاڵ لە ریزبەندی لالیگا لە دوای یانەی بەرشەلۆنەوە دێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this