
وێنە: هەوراز ئەحمەد/SNN
SNN-هەوراز ئەحمەد
سەرۆکى لقى سلێمانى کارمەندانى تەندروستى ئەمڕۆ مانگرتنى گشتى لە تەواوى ناوەندەکانى تەندروستى ڕاگەیاند جگە لە سەنتەرەکانى چارەسەر کردنى کۆرۆنا و فریاکەوتن.
هاوژین عوسمان، سەرۆکى لقى سلێمانى کارمەندانى تەندروستى ڕایگەیاند: “دۆخى تەندروستى سلێمانى لەوپەڕى خراپیدایە بەهۆى وەڵام نەدانەوەى حکومەت بە پێدانى مووچەکانمان، بڕیارماندا لە سەرجەم ناوەندەکانى تەندروستى مانبگرین و نەچینەوە سەر کارەکانمان”.
وتیشى: “لە ئێستادا تەنها سەنتەرەکانى کۆرۆنا و فریاکەوتن دەوامى تێدا دەکرێت ئەگەر لە ماوەیەکى کورتدا مووچە دابەش نەکرێت، ئەوا ئەو شوێنانەش دادەخەین، چونکە قوربانى سەرەکى ئێمەین لە پزیشکان و کارمەندان”.
سەبارەت بەو کارمەندانەی تەندروستی کە تووشی کۆرۆنابوون، رایگەیاند: “لێرەشەوە ئەوە ئاشکرا دەکەین کە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە 195 پزیشک و کارمەند و شۆفیرى ئەمبوڵانس توشى ڤایرۆسەکە بوون و دڵنیام ژمارەکە لەوە زیاترە بەڵام بەشێکیان پێیان خۆش نیە ناویان ئاشکرا بکەن”.
هاوکات روونى کرەوە: “لە ناو فریاکەوتنیشدا سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى 122 مانى گرتوە ئەگەر دۆخەکەش بەم جۆرە بەردەوام بێت تواناى بەڕێوبەردنى فریاکەوتن و شوێنە هەستیارەکانمانیشمان نامێنێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









