نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ 400 ملیار دینارەکە دەکات

SNN
بەگوێرەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو 400 ملیار دینارە دەکات کە بەغدا بۆ حکومەتی هەرێمی ناردووە.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە: “دوێنێ 14ی حوزەیران، نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیوەندییان پێوە کردوین، پرسیاریان لەبارەی 400 ملیار دینارەکەوە کردووە کە لە بەغداوە نێردراوە بەڵام بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخان نەکراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “جێگەی سەرسوڕمان بووە بۆ نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە چۆن دەکرێت پارەی مووچە بۆ دانەوەی قەرز بەکاربهێنرێت”.
چەند رۆژێک دوای جەژن 400 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم رەوانەکرا و وەزارەتی دارایی و ئابووریش روونیکردەوە: بانكی ناوهندیی عێراق بهر له گواستنهوهی (400) ملیار دینارهكه بۆ سهر ئهژماری بانكیی وهزارهتی دارایی ههرێم، بڕی (12) ملیار دیناری بۆ قهرزی بانكه ئههلییهكان تەرخانکردووە و بڕی (388) ملیار بۆ هەرێم ماوەتەوە.
لهو (388) ملیار دینارەش، بڕی (165) ملیارو (725) ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆ گەڕێندراوەتەوە.
ئێستا بڕی (222) ملیار و (275) ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوە، یان دەبێت لهگهڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ موچەی داھاتو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردوی پێ بدرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









