
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و روسیا، وێنە: AP
SNN
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە و چاوشئۆغڵوش پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئێران دووپاتکردەوە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا کە لە دوای کۆبوونەوەکە بەڕێوەیانبرد، مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: “دژی سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکاین بۆ سەر ئێران”.
راشیگەیاندووە: “سەقامگیری و ئاشتی ئێران بۆ ئێمە گرنگە و هاوکاری ئێرانیش دەکەین لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا”.
لە بەرامبەریشدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی تورکیای کرد بۆ پشتیوانییەکانی و جەختی لەوەکردەوە، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیانی بە ئابووری وڵاتەکە گەیاندووە.
لە کۆنفرانسەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت قەرەبووی ئەو زیانە ئابووریە بکەنەوە کە لە چەند مانگی رابردوودا لە ئەنجامی سستبوونی بازرگانی نێوانیان دروستبووبوو.
راشیانگەیاند: دەبێت سنوورەکانیان بەڕووی گەشتیاراندا بکەنەوە، لە یەکی ئابیشەوە گەشتی نێوان تورکیا و ئێران دەستپێدەکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بەمنزیکانە کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان ئێران و تورکیا و روسیا، بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەدەچێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









