
سوید
SNN
لهگهڵ بهرزبوونهوهی ژمارهی مردووان به كۆرۆنا، رهخنهكان له دژی حكومهتی سوید تووندتر دهبن، چونكه بهراورد به ژمارهی تووشبووان بە کۆرۆنا، رێژهی مردن زۆر بهرزه.
سوید له رووبهڕووبوونهوهی كۆرۆنا له چاو وڵاتانی دیکەی جیهان، هیچ رێكارێكی تووندی نهگرتهبهر، بۆیە بەرزترین رێژەی مردن بە کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکرا و ئێستا رهخنه ئاراسهی حكومهتەکەی دهكرێت، ئاندرێس تینگاڵ، زانای بواری پەتا گوازراوەکان کە بە ئەندازیاری پشت رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سوید دادەنرێت، دانی بەوەدا ناوە هەڵەیان کردووە لە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام دەڵێ “ئەگەر هەمان پەتا ئێستا بۆمان بێتەوە، لەکاتێکدا زانیاریمان لەبارەی زیاترە، رێکاری جیاواز دەگرینەبەر. پێموایە دەمانتوانی رێکارێک بگرینەبەر کە تێکەڵەیەک بێت لە رێکارەکانی سوید و جیهان”.
ئەو رێکارانەی لە سوید بۆ رووبەڕوونەوەی کۆرۆنا گیرابوونەبەر لەچاو وڵاتانی دیکەی جیهان و دراوسێیان زۆر ئاسان بوون لەوانە: لەماوەی پەتاکە رێستۆرانتەکان، دووکان، بازاڕەکان و هۆڵەکانی لەشجوانی دانەخران، تەنیا رێگە لە کۆبوونەوەی خەڵک گیرا، ئەگەر ژمارەیان لە 50 کەس زیاتر بێت.
سوید نزیكهی 19 ملیۆن دانیشتووی هەیە، لەو ژمارەیە نزیكهی 51 ههزار و 614 كهسیان تووشی كۆرۆنا بوون، 4 ههزار و 874 كهسیش به ڤایرۆسهكه گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەو ژمارەیە واتا زیاتر لە 4%ـی تووشبووانی کۆرۆنا لە سوید گیانیان لەدەستداوە، كه رێژهیهكی بهرزه له چاو وڵاتانی دیكهی دراوسێ.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









