
وێنە: SNN
SNN-هەوراز ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی، مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند.
د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ SNNی دووپاتکردەوە کە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ مانگرتنیان راگەیاندووە، وتیشی: “نەخۆشانی کۆرۆنا لەو نەخۆشخانەیەدا ماونەتەوە”.
د.یاد نیگەرانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد: “بەهۆی ناڕەزاییەکانەوە سیستەمی تەندروستی لە سلێمانی پەکدەخرێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی بە هەموو بەشەکانیەوە داخرا.
ئەمڕۆ ئەو 48 کاتژمێرە کۆتایی هات کە پێشتر لقی سلێمانی سەندیکای پزیشکانی کوردستان وەک مۆڵەت بۆ دابەشکردنی مووچە بۆ حکومەتی هەرێمیان دیاریکردبوو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکاکە مانگرتنی سەرتاسەری پزیشکان و کارمەندانی راگەیاند.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









