فراكسیۆنی كۆمەڵ: زانیاریمان هه‌یه سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵوەشێندراوەتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: ” ئێمە ئەو زانیارییه‌مان بەدەست گەیشتووە كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ى داوه” و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ئەو بڕیارە لە دەسه‌ڵاتی سەرۆكی پەرلەماندایە له‌ڕووى یاساییه‌وه.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە( SNN)ی راگەیاند: “ئێمە ئەو زانیاریەمان بەدەست گەیشتووە كە سەرۆكی پەرلەمان ئەو بڕیارەی دانیشتنی رۆژی حەوتی ئایاری هەڵوەشاندوەتەوە، بەڵام هێشتا بە فەرمی وەك فراكسیۆن هیچ نووسراوێكمان بەدەست نەگەیشتووە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا له‌ڕووى یاساییه‌وه دانى بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه چۆنه؟ عەبدولستار مەجید وتی: “بابەتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی (سۆران عومەر) لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بابەتێكی یاساییە و لە دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەماندایە، دەتوانێت بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار هەڵوەشێنێتەوە پاش راوێژكردن لەگەڵ ئەنجوومەنی شورا، دواتر دەركردنی بڕیاری كۆتایی، بۆیە ئێمەش چاوەڕێدەكەین بزانین سەرۆكی پەرلەمان و ئەنجومەنی شورا دەگەنه چ بڕیارێك لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی سەر سۆران عومەر”.
هاوكات سۆران عومه‌ر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسینێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: “پاش ئەوەی بەنایاسایی کۆبوونەوەی 7ى ئایار، ئەنجامدرا بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەر بەندە، پاشان بڕیاری ژمارە 4ی لێکەوتەوە، لە 19ى ئایارى 2020 تانەیەکم ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کرد و داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نایاساییەم کرد، پشت بەستوو بەمادەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، لەپێناو گێڕانەوەی شکۆ بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان تاوه‌کو ئەم بڕیارە نایاساییە نەبێتە پێشینەکی نایاسایی خراپ کە مەترسی بوو بۆ کاری پەرلەمانی و پێشێلی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان و ئازادی بیروڕا، سوپاس بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 4ی ھەڵگرتنی پارێزبەندی، سوپاس بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی کە دژی بڕیارەکە بوون و پشتیوانی ھەڵوەشاندنەوەی بوون تاوه‌کو ئەم کارە بە بەکارھێنانی زۆرینەیەکی ناسایی نەبێتە پێشینەیەکی خراپ”.
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









