یانه‌كانی كه‌ركوك پلانێكی روونیان بۆ دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا نیه

فۆتۆ:حەمە بابان
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا و قه‌ده‌غەی هاتووچۆ و داخستنی یاریگا و وه‌ستانی چالاكییە وه‌رزشییه‌كان چه‌كێكی دوو جه‌مسه‌ری بوو بۆ یانه‌كان له رووی داراییه‌وه ، تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی سه‌باره‌ت به باری دارایی و كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پلانه‌كانی بۆ پاش ئاساییكردنه‌وه، چه‌ند یانه‌یه‌كی شاری كه‌ركوكی به سه‌ر كرده‌وه و به‌م شێوه‌یه بۆمان دوان.
عه‌دنان عومه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی بابا گوڕگوڕ وتی:” وه‌كو یانه داهاتی مانگانه‌مان پێش ڤایرسی كۆرۆنا بریتی بوو له 2 ملیۆن دینار كه داهاتی 2 یاریگای فوتساڵ و مه‌له‌وانگه‌یه‌كی داخراوه “.
هه‌روه‌ها وتیشی ” رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا 100% كاریگه‌ری له سه‌ر داهاتی یانه‌كه هه‌بوو ، چونكه له مانگی شوباته‌وه هیچ داهاتێكمان نه‌بووه و سه‌رباری وه‌ستانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان، به‌ڵام مانگانه كارمه‌ندمان هه‌یه و پێویسته مووچه‌ی خۆیانیان بده‌ینێ “.
له كۆتایدا سه‌رۆكی یانه‌ی باباگوڕگوڕ سه‌باره‌ت به پلانه‌كانیان بۆ باشكردنی دۆخی دارایی یانه‌كه‌یان وتی :” تاكو ئێستا هیچ پلانێكمان نیه و باوەڕیش ناكه‌م هیچ پلانێك كه بمانه‌وێت بیگرینه به‌ر سه‌ربگرێت به ڕه‌چاوكردنی دۆخی وه‌رزشی كوردستان و عێراق له ئێستادا”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ماموستا ئازاد فاتیح سه‌رۆكی یانه‌ی سۆلاڤ وتی:” پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، یانه‌كه‌مان له دۆخێكی دارایی خراپ بوو و قه‌رزار بووین ،قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و داخستنی یاریگاكان كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو لەسەر دارایی یانه‌كه‌مان و بگره باری دارایی یانه‌كه‌مانی قورس‌تر كردووه “.
هه‌ره‌وه‌ها وتیشی:” راسته قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی سڕ كرد ئه‌مه‌ش له رووی داراییه‌وه له به‌رژه‌وەندی یانه‌كان بوو ، به‌ڵام یانه‌كان هه‌ندێک خه‌رجی جێگیریان هه‌یه ده‌بێت خه‌رج بكرێت “.
سه‌رۆكی یانه‌ی سۆلاڤ ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه داهاتیان له ئێستادا ته‌نیا 2 یاریگای فوتساڵه و له مانگی شوباته‌وه داهاتیان نیه”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









