
ترەمپ ئیمزاکەی نیشانی میدیا دەدات
SNN-
سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێک ئیمزا دەکات بەگوێرەی ناوەڕۆکەکەی دەستدەکرێت بە چاکسازیی کردن لەڕیزی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیدا لەپێش هەموویانەوە هێزی پۆلیس.
دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیشدەدات کە هەموو کەموکورتیی و ناڕێکییەکانی ناو پۆلیسی وڵاتەکەی نەهێڵێت، ئەویش دوای کوژرانی کەسێکی رەشپێست بەدەستی پۆلیسێکی ئەمریکا کە ناڕەزایەتیی توندی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێنا.
لەپرێس کۆنفرانسێکدا ترەمپ ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “هەموو یاسا و رێنمایی و پێودانگەکان لەڕیزی پۆلیسدا رێکدەخەینەوە و وا دەکەین شکۆ بۆ ئەو هێزە بگەڕێتەوە”.
بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆست، بڕیارەکەی ترەمپ خۆی دەبینێتەوە لە مەشقکردن و راهێنانی چڕ و نوێ بۆ دووبارە رۆشنبیرکردنەوەی پیاوی پۆلیس لەو وڵاتە.
رۆژی 25ی ئایاری رابردوو لەشاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری رادەگرن و کەلەپچەی دەکەن.
پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و قاچێکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
دوای کوژرانی چەندین خۆپشاندان ئەنجامدرا، کە گوزارشتبوون لە رەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و نەهێڵانی توندووتیژی، بەڵام لە بەشێک لە شارەکانی ئەمریکا ئەم دۆخە بۆ گرژی و ئاڵۆزی و تاڵانی گۆڕا، ناچار سوپا هاتە ناوەوە نۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









