كۆمه‌ڵى ئیسلامى: سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌نگاوینا به ئاراسته‌ى گێڕانه‌وه‌ى شكۆ بۆ په‌رله‌مان

لۆگۆى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان | فۆتۆ: SNN
ئەنجومەنى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه سوپاسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتی كرد به‌بۆنه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر و رایگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره هه‌نگاوێكه بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆ بۆ سه‌رۆك و په‌رله‌مان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “بڕیارى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، بە هەڵوەشاندنەوەى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر، هەنگاوێکە بە ئاراستەى دروست و راستکردنەوەى بڕیارێکى هەڵە و نایاسایى و نەگونجاو لەگەڵ بارودۆخى نەخوازراوى خەڵکى کوردستان، کە لە چەند قەیرانێکى قورس‌دا دەژین”.
ئه‌نجومه‌نى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “سوپاسى سەرۆکى پەرلەمان و پشتگیرى هاوسەرۆکان و مەکتەبى سیاسى یەکێتيى نیشتمانيى دەکەین بۆ ئەو بڕیارە، ئەم بڕیارە هەنگاوێکە بۆ گێڕانەوەى شکۆ بۆ سەرۆک و پەرلەمانى کوردستان”.
دوێنێ دووشه‌ممه رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر هه‌ڵگرتنى پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
15كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









