
دیکسامیسازۆن
SNN
رێککخراوی تەندروستی جیهانی سەرکەوتنی توێژەرانی بەریتانی پشتراستکردەوە لەسەر دۆزینەوەی دەرمانێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی (دیکسامیسازۆن) کە سەر بەخێزانی ستیرۆیدەکانە، و تا ئێستا رۆڵ و کاریگەری خۆی بینیوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەسەر ئەو کەسانەی کە بۆیان بەکارهاتووە.
بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەم چارەسەرە ستیرۆدییە مەترسی گیانلەدەستدان لەسەر ئەو کەسانە کەمدەکاتەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردان، بەهەمانشێوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم دەرمانە توێژینەوەی تەواوی لەسەرکراوە، لەکاتی روودانی هەر شەپۆلێکی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا راستەوخۆ دەتواندرێت بەکاربهێندرێت.
دیکسامیسازۆن چییە؟
ئەم دەرمانە پێشتر بوونی هەبووە و لە خێزانی ستیرۆدەکانە، لە شەستەکانی سەدەی بیستەمدا بەکارهاتووە بۆ ئەونەخۆشخانەی کە رەبوویان هەبووە یاخود هەوکردنی جومگە یاخود، یاخود رۆماتیزمە. وەک سکای نیویزی بەریتانی ئاماژەی پێدەکات ئەم دەرمانە لە هەندێک حاڵەتدا بۆ شێرپەنجەی مێشکیش بەکاردێت.
نرخی ئەم دەرمانە نزیکەی 50 دۆلاری ئەمریکیە
زیانە لاوەکییەکانی چیین؟ زۆر کەس پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا زیانی لاوەکی ئەم دەرمانە چییە لەسەر جەستەی مرۆڤ؟، لێرەدا پەیمانگای پزیشکی بریتانی وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوەو و ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو دەرمانێک کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستەی مرۆڤ دەبێت دەرمانی دیکسامیسازۆن دوای بەکارهێنانی رەنگە کەمێک جەستە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستبدات، قەبزی، فشاری خوێن، سەرگێژخواردن، ئازاری گەدە، کەمخەوی، زیادبوونی کێش. بەڵام ئەم نیشانانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازەو رەنگە هەندێک کەس هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرنەکەوێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









