گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 17/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
رۆدریگۆ”ئێمە یانەیەکی باشترمان لە یانەی ریاڵ مەدرید هەیە”.
رۆدریگۆی یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی رۆژنامەی ئاسدا قسە دەربارەی یانەکەی دەکات دژی یانەی ریاڵ مەدرید و تیپەکەی بە باشتر ناودەبات پێش یاری گەڕانەوە.

مارکا:
- ئای لە رامۆسی دڕندە.
- رامۆس تەنیا پێویستی بە گۆڵێک هەیە بۆ ئەوەی ببێت بە تەنیا بەرگریکار زۆرترین گۆڵ لە مێژووی خولی ئیسپانیا بکات، ئەو یاریزانە لە یاری ئیبار ژمارەکەی کومانی یەکسانکردەوەو هەریەکەو خاوەنی 67 گۆڵن.
- بەرشەلۆنە 2-0 لە لیگانێس دەباتەوەو فاتی گۆڵ دەکات و لێدانە سزاکە مشتومڕ درووست دەکات.
- لە خولی ئیسپانیا ئەمڕۆ لە کاتژمێر 11:00 ئاتلەتیکۆ مەدرید و ئۆساسۆنا رووبەرووی یەکدەبنەوە.

- سپۆرت:
- نامەی سەرکردە میسی.
- یانەی بەرشەلۆنە 2-0 لە لیگانێس دەباتەوەو پێشەنگی لە خولەکە بەهێزتر دەکات.
- لە خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ دەبێتە پاڵەوان و نازناوی هەشتەمی لەسەر یەک دەباتەوە.
- لە پێناو مانەوەی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، یانەی ئیسپانیۆل دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی یاریەکەو لەگەڵ خیتافی یەکسان دەبێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- سەرکردە میسی.
- یانەی بەرشەلۆنە 2-0 لە لیگانێس دەباتەوە و میسی دەدرەوشێتەوە.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە لەگەڵ جواو فلیکسی ئەستێرەی.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









