محه‌مه‌د به “هه‌ڵه‌ی پزیشكی” گیانى له‌ده‌ستدا و باوكی ده‌ڵێت: مانگرتنى دابه‌شنه‌كردنى مووچه بووه هۆكارى مردنى كوڕه‌كه‌م

محه‌مه‌د نه‌وزاد بابان، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
منداڵێكى ته‌مه‌ن نۆ ساڵانى دانیشتووى كفرى دواى نه‌خۆشكه‌وتنى له‌به‌ر ده‌وامنه‌كردنى پزیشكه‌كان باوكى خۆى ئۆكسجینى بۆ به‌كارده‌هێنێت و دواى پێنج رۆژ له نه‌خۆش كه‌وتنیشى گیان له ده‌ستده‌دات.
محه‌مه‌د نه‌وزاد بابانى ته‌مه‌ن 9 ساڵ كه له پۆلى سێى بنه‌ڕه‌تى ده‌رچووبوو بۆ پۆلی چوار، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌ك كه وه‌كو باوكى ده‌ڵێت: “له‌ناكاو بووه رۆژى 15ى حوزه‌یران له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت له كه‌لار گیانى له ده‌ستدا”.
نه‌وزاد بابان باوكى منداڵه‌كه به (SNN)ى راگه‌یاند: “رۆژى 10 حوزه‌یرانى 2020 كوڕه‌كه‌م (محه‌مه‌د) له ماڵه‌وه هه‌ستى به ئازارى گورچیله‌كانى كرد، سه‌ردانى پزیشكم پێكرد له كلینیكى ئه‌هلى و پزیشكه‌كه‌ش ره‌وانه‌ى تاقیگه‌یان كرد بۆ پشكنین، دواتر پزیشكه‌كه وتى: كوڕه‌كه‌ت به‌ردى هه‌یه له گورچیله‌ى چه‌ند ده‌رمانێكى بۆ نووسیم و دواى چوار رۆژ له به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانانه، به‌ڵام ئازاره‌كه‌ى وه‌كو خۆى مایه‌وه”.
وتیشى: “دواتر سه‌ردانى پزیشكێكى دیكه‌ى ترم پێ كرد له شارى كه‌لار و دیسانه‌وه پشكنین و تیشك و سۆنارم پێكرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ دڵنیایى سه‌ردانى پزیشكێكى دیكه‌شم پێكرد و ئه‌و پزیشكه‌ى كۆتایی هه‌ندێك ده‌رمان و ده‌رزى بۆ نووسی و وتى: ده‌رزییه‌كه له شه‌وان بۆ به‌كاربهێنه”.
نه‌وزاد بابان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ كفرى ده‌رمانه‌كه‌مان بۆ به‌كارهێناو شه‌و له لایه‌ن یاریده‌ده‌رێكى پزیشكییه‌وه ده‌رزییه‌كه‌ى بۆ كرد، دواى لێدانى ده‌رزییه‌كه له نیوه‌شه‌ودا بارودۆخى تێكچوو به شێوه‌یه‌ك رشایه‌وه و خوێنى هێنایه‌وه، به‌په‌له گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له كفرى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “كاتێك چوویه‌نه نه‌خۆشخانه‌كه هیچ كه‌سێكى تێدا نه‌بوو پزیشك و كارمه‌نده‌كان مانیان گرتبوو، خۆمان چووینه ژووره‌وه ئۆكسجینمان بۆ به‌كارهێناوه و كه‌مێك بارودۆخى ته‌ندروستى جێگیربوو، به‌ڵام ئۆكسجینه‌كه كۆتایی هات و ئه‌و پاسه‌وانه‌ى له‌وێ بوو داواى ئۆكسجینى دیكه‌مان لێ‌كرد وتى: ناتوانم و له ده‌سه‌ڵاتى مندا نییه”.
نه‌وزاد بابان باسیشى له‌وه‌كرد: “بۆ رۆژى دواتر واتا 15 حوزه‌یران دیسانه‌وه بارودۆخى ته‌ندروستى كوڕه‌كه‌م تێكچوو، دیسانه‌وه بردمه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ى كفرى، دوو كارمه‌ندى تێدابوو داوامان لێ‌كردن نووسراومان بۆ بكه‌ن و بیبه‌ین بۆ سلێمانى یان ئه‌مبۆڵانسیان پێبده‌ن ره‌وانه‌ى كه‌لارى بكه‌ن، به‌ڵام كارمه‌نده‌كان وتیان: ئێمه له‌ڕێى خوا هاتووین ده‌وام ئه‌كه‌ین و له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه نییه”.
وتیشى: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ستای چاككردنه‌وه‌ى سپلێتم ئۆكجسینم هه‌بوو له ماڵه‌وه به كارمه‌نده‌كانم وت: ته‌نیا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌م پێبده‌ن كه له بوتڵى ئۆكسجینه‌وه‌كه‌وه ئۆكسجین ده‌گوازێته‌وه ئیتر ئه‌وه‌یان بۆ كردین به‌و شێوه‌یه منداڵه‌كه‌م له كفریه‌وه گواستنه‌وه بۆ كه‌لار و له نه‌خۆشخانه‌ى لایڤى ئه‌هلى له كه‌لار خه‌واندم دواى دوو كاتژمێر مانه‌وه گیانى له ده‌ستدا”.
باوكى ئه‌و منداڵه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “منداڵه‌كه‌م پێشتر هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كى نه‌بوو و له قوتابخانه‌ش زیره‌ك بوو، له‌دواى گیان له ده‌ستدانى بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌رزییه‌ى له كه‌لار له لایه‌ن یه‌كێك له پزیشكه‌كانه‌وه بۆى نووسرابوو، پزیشكه‌كه پێى نه‌وتبووین: ئه‌و ده‌رزییه ده‌بێت 25 ملگم به‌كاربهێنن و كاتێك بردوویانه‌ته لاى یاریده‌درى پزیشكى 100 ملگم بۆ به‌كارهێناوه”.
گیان له ده‌ستدانى ئه‌و منداڵه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیگه‌رانى زۆر لێكه‌وته‌وه و ده‌وامنه‌كردنى پزیشكه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كانییان به‌هۆكار زانى و له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌كه‌ى كفرى روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
به‌پێى روونكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له كفرى، “گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و منداڵه (محه‌مه‌د نه‌وزاد) بۆ رای گشتی و دانیشتووانی کفری رووندەکەینەوە کە ئێمە وەک نەخۆشخانە بەرپرس نین لە روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو کە رووئەدات، چونکە هەمووان ئاگادارن نزیکەی دوو هەفتەیە لە سنووری سلێمانی و ئیدارەکانی ڕاپەرین و گەرمیان پزیشکانی نیشتەجێی خولاو واتە پزیشكى نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتن مانگرتنییان راگەیاندووه”.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و منداڵه دوو بۆ سێ جار هاتووەتە نەخۆشخانە کەسوکاری ئەو منداڵە خۆیان زانیویانە لێرە پزیشک نییە و حاڵەتی ئەو منداڵەش کوتوپڕ نەبووە و نەخۆشی درێژخایەنی تەنگەنەفەسی لەگەڵ بووە، بەپێی راپۆرتی دوو پزیشکی منداڵان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









