شارەوانی هەڵەبجە سكاڵا لەسەر ئەو هاووڵاتییە تۆماردەكات كە ویستی منداڵەكانی بسووتێنێت

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە رایدهگهیهنێت: سكاڵاى یاسایی لهسهر ئهو هاووڵاتییه تۆماردهكهین كه دوێنێ ویستى منداڵهكانى خۆى بسووتێنێت.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “ئەو هاووڵاتییەی ویستى منداڵهكانى بسووتێنێت دوێنێ سەردانی شارەوانی كرد بە پێدانی جێگایەك كە سەوزەی تیادا بفرۆشێت، بهڵام ئهو شوێنه شوێنێكی گشتییە، شۆستەیە و رێگای هاتوچۆی هاووڵاتییانە، پێشتریش دوو هاووڵاتی دیكە لەسەر هەمان ئەو شوێنە دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە، بۆیە ئێمە بەداواكارییەكەی رازینەبوین ئەویش هەڕەشهی ئەوەی كرد كە دێتە بەردەم شارەوانی و منداڵەكانی ئاگر تێبەردەدات”.
وتیشى: “دوای كاتژمێرێك چوار منداڵی بە دەبەیهك نەوتهوه هێنایە بەردەم شارەوانی بەو مەبەستەی ئاگریان تێبەربدات، بەڵام لەلایەن هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری لێكرا، دواتر ئەو هاووڵاتییە ئێمە بەبێ باك لەئاست هاووڵاتییان وەسفكرد، بەڵام ئێمە بەرامبەر بەهیچ هاووڵاتییەك بێباك نین، بەڵكو ئەو هاووڵاتییە خۆی بێباك بوو لە ئاست ماڵ و منداڵەكانی خۆی و ئامادەبوو ئاگرییان تێبەربدات لە كاتێكدا ئێمە بەدواداچونمان بۆ ژیان و گوزەرانی ئەو هاووڵاتییە كردووە، دەركەوتووە كە فەرمانبەرە و خاوەن خانووی خۆیەتی و باری گوزەرانی هێندە خراپ نییە پەنا بۆ وەها كارێك بەرێت”.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لهبارهى ئهو سكاڵایهى كه ئهمڕۆ لهسهر ئهو هاووڵاتییه تۆماریانكردووه ئەوەشی خستەڕوو: ” ئێمە دوێنێ لەبەر خاتری منداڵەكانی دۆسییەكەمان داخست، بەڵام ئەمڕۆ ئەو هاووڵاتییە چووە ئەو شوێنەی داگیركردووە، بۆیە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەكەین، هاوكات داوكاری گشتی هەڵەبجە هاتووەتە سەر هێڵ بەهۆی ئەوەی لەلایەك بێڕێزی بەرامبەر بە دامەزراوەیەكی حكومی كردووە، لەلایەكی دیكەشەوە بەبێ رەزامەندی خۆیان منداڵەكانی هێناوەتە بەردەم شارەوانی و سوكایەتیپێكردوون لەپێناو داگیركردنی شوێنێك بە نایاسایی”.
بههۆى دابهشنهكردنى مووچه و ئهو قهیرانه داراییهى كه له ئێستادا له ههرێمى كوردستان ههیه، دۆخى دارایی هاووڵاتییان بهشێوهیهكى بهرچاو خراپبووه، لهماوهى رابردووشدا باوكێك بههۆى خراپى دۆخى داراییهوه لهڕێگهى تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوه ڤیدیۆیهكى بڵاوكردهوه وتى: لهبهر ئهوهى ناتوانم منداڵهكانم بژێنم داوا لهخێرخوازان دهكهم بێن و لێم وهربگرن و خۆیان بهخێویان بكهن بۆ خۆیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









