رێكخراوی كۆچ و كۆچبەرانی جیهانی نەخۆشخانەیەكی جیاواز لە هەڵەبجە دروستدەكات

دەستکردن بە دروستکردنی نەخۆشخانەکەی-هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، رێكخراوی كۆچ و كۆچبەرانی جیهانی(IOM)بینایەکی تایبەت بە نەخۆشخانەی قەستەرەی دڵ دروست دەكات كە دیوارەكانی بەمادەی قورقوشم دروستدەكرێن و لەماوەی كەمتر لە 90 رۆژدا تەواودەكرێت و بڕی 65 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانكراوە، ئەوەش دەبێتە یەكەم بینای لەوشێوەیە لە سنورەكەدا دروست بكرێت.
شاپور غەفار، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەكە بە SNNی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی كە تا ئێستا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بینای تایبەت بە نەخۆشخانەی قەستەرەی دڵ بوونی نەبووە، بۆیە لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رێكخراوی كۆچ و كۆچبەرانی جیهانی(IOM) لە ئەمڕۆوە دەستیانكردووە بە دروستكردنی بینای نەخۆشخانەكە كە بڕیارە لە ماوەی كەمتر لە 90 رۆژدا تەواوبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بینای نەخۆشخانەكە لەسەر رووبەری 170مەتری چوارگۆشە لە نزیك نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا دروستدەكرێت، هەروەها بڕی 65 هەزار دۆلاریشی بۆ تەرخانكراوە، ئەم بینایە بەهۆی ئەوەی بۆ نەخۆشخانەی قەستەرەی دڵە تایبەتمەندی خۆی هەی و جیاوازە لە بینای نەخۆشخانەكانی دیكە بەجۆرێك دیوارەكانی لە مادەی قورقوشم دروست دەكرێن.
سەرپەرشتیاری پرۆژەی دروستكردنی بینای نەخۆشخانەی قەستەرە لە هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە یەکەم بینایە لەو شێوەیەیە كە لەسنورەكەدا دروستدەكرێت كە هۆڵی نەشتەرگەری و هۆڵی چاوەڕوانی و ژووری تایبەت بە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و چەند یەكەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری لە خۆدەگرێت و هەنگاوێكی باش دەبێت لە زیاتر پێشخستنی كەرتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە.


حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









