
میسی
SNN Sport
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە هەنگاو بەرەو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2023 دەنێت .
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، گفتوگۆی نێوان ئیدارەی بەرشەلۆنەو میسی بە رێگایەکی راست هەنگاو دەنێت، نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی لەسەر کات ماوەتەوەو ئەو یاریزانە هەنگاو بۆ مانەوە بۆ هەتا هەتایە لە ریزەکانی بەرشەلۆنە دەنێت.
میسی گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2021 کۆتایی دێت،بەڵام بە پێی خاڵێک لە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە دەتوانێت لەم هاوینە یانەکەی جێبهێڵێت.
میسی ئەم وەرزە ئامانجی ئەوەیە هەردو نازناوی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوە، لە ئێستادا یانەکەی پێشەنگی خولی ئیسپانیایەو خۆشی 21 گۆڵی لە لالیگا کردووەو لە پێشەنگی گۆڵکاران دەبینرێت و 7 گۆڵ لە پێش نزیکترین رکابەریەوەیەتی کە کەریم بنزیمەیە.
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









