لە سنووری پارێزگای سلێمانی 9 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەردەم نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لەسلێمانی
SNN-
سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “هەشت پیاو و یەک ژن لەسنووری پارێزگای سلێمانی کە تووشبووی کۆرۆنا بوون، ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا”.
دەشڵێت: “تەمەنی کۆچکردووەکان لە 40 ساڵییەوە دەستپێدەکات بۆ 70 ساڵ و هەر ئەمڕۆ لەشوێنی تایبەت بەناشتنی قوربانیانی کۆرۆنا نێژران”.لەسنووری پارێزگای سلێمانی تائێستا 61 کەس بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی تووشبووان 1754 تووشبووە و لەو
ژمارەیە 640 کەس چاکبوونەتەوە و 1062 یان لەژێر چاودێردییدان کە بارودۆخی هەندێکیان مەترسیی لەسەرە.
لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە دوو هەزار و 655 کەس، هەزار و 104 کەسیان چاکبوونەتەوە، بەو نۆ تووشبووەی کۆرۆنا کە ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، تائێستا 68 کەس گیانیان لەدەستداوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









