ئەمڕۆ زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لەهەرێم تۆمار کرا

یهكێك له نهخۆشخانهكانى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد SNN
SNN-
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەمڕۆ 14 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، ئەوەش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە زۆرترین حاڵەتە لەیەک رۆژدا تۆمارکرابێت.
بەپێی ئامارێک کەنەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ دایناوە، “ئەمڕۆ هەشت توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەیان گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش لەحاجیاوا گیانی لەدەستداوە، بەوەش ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات تەندروستی هەولێر ئاشکرایکردووە ئەمڕۆ پێنج توشبووی کۆرۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیربوو گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستادا کۆی حاڵەتانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتۆتە 73 حاڵەت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









