
رەفعەت ئەسەد و حافز ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا
SNN-
بەتۆمەتی کڕینی موڵک لەفەڕەنسا بەپارەی سەرچاوە نادیار، دادگای فەڕەنسا سزای 4 ساڵ بەندکردنی بۆ رەفعەت ئەسەد مامی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بڕییەوە.
دادگاکە جگە لەبەند کردن بڕی 29 ملیار یۆرۆشی لە پارەی ناوبراو دەستبەسەردا گرتووە سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی موڵکێکی لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کە بایی 30 ملیۆن دۆلارە.
رەفعەت ئەسەد بەنیاز بووە ئیمبراتۆرییەتێکی موڵکداریی لەفەڕەنسا دروستبکات و بیکات بەناوی خۆیەوە کە بڕەکەی 100 ملیۆن دۆلار بووە وەک دادگاکە باسیکردووە.
ئەو مامەی بەشار ئەسەد لەساڵی 1984ەوە لەئەوروپا دەژی و 4 هاوسەر و 16 منداڵی هەیە و تەمەنی 83 ساڵە، بەهۆی رێوشوێنەکانی کۆرۆنا و دۆخی تەندروستییەوە نەیتوانیوە لەدانیشتنی دادگاییکردنەکەی بەشدار بێت.
ناوبراو خاوەنی دوو کۆشک و 40 شوقەیە لەگەڕەکە ناودارەکای شاری پاریس و کێڵگەیەکی ئەسپ و کۆشکێکی گەورەشی لەشاری لیۆنی فەڕەنسی هەیە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









