مالیکی: رێز لە هەر بڕیارێک دەگرین لەبارەی عیساوی-ەوە بدرێت

نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
SNN-
سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت “رێز لە هەر بڕیارێک دەگرن کە لەبارەی کەیسەکەی رافع عیساوی وەزیری پێشووتری دارایی عێراقەوە بدرێت”.
نوری مالیکی لەتویتەری خۆی نووسیوێتی: “دەبێت دادگای عێراق پیشەیی بوونی خۆی بپارێزێت، دوور لەسیاسەت و ناچار نەبێت لەژێر هیچ فشارێکدا کار بکات”.
دەشڵێت: “ئەوەی پەیوەندیی بە دۆسێکەی رافع عیساوی-یەوە هەیە، هەر بڕیارێک دادگایەکی پاک بیدات، ئێمە رێزی لێدەگرین و پابەند دەبین”.
دوێنێ سێشەممە ئەنجومەنی دادوەریی عێراق رافع عیساوی وەزیری پێشووتری دارایی عێراقی راگرت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون.
رافع عیساوی کە لەئیئتیلافی سوننەکانە، پێشتر وەزیری دارایی عێراق بوو لەنێوان ساڵانی 2008 – 2014 کاتێک نوری مالیکی سەرۆکوەزیران بوو پاشئەوەی تۆمەتبار کرا بەپاڵپشتیکردنی تیرۆر، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەپۆستەکەی راگەیاند پێش تەواوبوونی ئەرکەکەی.
ئەنجومەنی دادوەریی لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت: “رافع عیساوی بانگهێشتی دادگا کراوەتەوە و بەند کراوە بەتۆمەتی تیرۆر و پاڵپشتیکردنی گروپە تیرۆریستییەکان، پێشتریش خۆی رادەستی قەزا کردبوو بۆ لێکۆڵینەوە”.
هاوکات تۆمەتەکانی کە خراوەتە پاڵی، کاتێک وەزیری دارایی بووە، تۆمەتی گەندەڵیی ئیداری و داراییش خراوەتە پاڵی و پێشتر سزای زیندانی بۆ دەرچووە بەشێوەیەکی غیابیی.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









