لاوێكى كورد بووه ئه‌ندامى یه‌كێتى تاكی‌و ڤۆلى له‌عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

عه‌لى حسێن ئه‌حمه‌د
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
ئه‌و له‌كۆتاییه‌كانى ساڵى 2019ى رابردوودا و له‌ژاپۆن به‌شدارى له‌خولێكى فێربوون و شاره‌زایی په‌یداكردن له‌سه‌ر یارى تاكی‌و ڤۆلى (Takkyu Volley) كرد كه یه‌كێتى تاكی‌و ڤۆلى رێكیخستبوو، سه‌ره‌نجام بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خوله‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا و رۆژى 16-6-2020 له‌ڕێگه‌ى پۆسته‌وه ناسنامه‌ى ئه‌ندامێتى یه‌كێتییه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ده‌ست گه‌یشت.
عه‌لى حسێن ئه‌حمه‌د وه‌ك لاوێكى كورد بووه یه‌كه‌م كه‌س له‌سه‌ر ئاستى عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ك ئه‌ندامى یه‌كێتى تاكی‌و ڤۆلى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى یارییه‌كانى وه‌رزشى كه‌سانى ئاسایی و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوو دیارى بكرێت و ببێته نوێنه‌رى یه‌كێتیه‌كه له‌عێراق-دا.
له‌میانه‌ى دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، عه‌لى حسێن-ى ته‌مه‌ن 30 ساڵ وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى تایبه‌تى داینه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه و ئامانج و كاره‌كانى و گرنگى هه‌بوونى ئاراسته‌مان كرد.
“ئه‌ندامێتیم له‌یه‌كێتیه‌كه په‌سه‌ندكرا”
*تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport): چۆن به‌شدارى خوله‌كه‌ت كرد و كێ پشتیوانت بوو بگه‌یته ژاپۆن؟
-عه‌لى حسێن: یه‌كێتی تاكی‌و ڤۆلى له‌ژاپۆن دروستكراوه، له‌سه‌ر ئه‌ركى ئاژانسى جایكا-ى ژاپۆنى گه‌یشتمه وڵاتى ژاپۆن و رۆژانى 5-8 تا 6-9-2019 به‌شدارى خوله‌كه‌م كرد، توانیم بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌شداربوون وه‌ربگرم و پاشان دیاره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاست و كاره‌كانم كراوه و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ندامێتیم له‌یه‌كێتیه‌كه په‌سه‌ندكراو له‌ڕێگه‌ى پۆسته‌وه ناسنامهكهشم به‌ده‌ست گه‌یشت، جێگه‌ى شانازییه بۆمن وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س و وه‌ك كوردێك له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق ببمه ئه‌ندامى ئه‌م یه‌كێتییه نوێیه و نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتییه‌كه بكه‌م”.
“جیهانى سێیه‌م له‌وه‌رزشدا دابهێنن”
* تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport): ئه‌م یه‌كێتییه بیرۆكه‌ى كێیه و له‌پێناو چى دامه‌زراوه؟
-عه‌لى حسێن: یارى تاكی‌و ڤۆڵى بیرۆكه‌ى وڵاتى ژاپۆن-ه، ئێستا له‌دونیادا خه‌ریكه ئه‌و بیرۆكه‌یه دروست و گه‌ڵاڵه ده‌بێت له‌دواى ئۆڵۆمپى و پارائۆڵۆمپى، جیهانى سێیه‌م له‌وه‌رزشدا دابهێنن، كه‌ئه‌ویش یارییه‌كانى (پى ده‌بلیو دى/ PWD)یه، ماناكه‌ى ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كار بۆ ئه‌و ده‌كه‌ن ئه‌و جیاوازییه نه‌هێڵن له‌نێوان ئۆڵۆمپى و پارائۆڵۆمپیدا، پلانى یه‌كێتیه‌كه وابوو دواى كۆتاییهاتنى ئۆڵۆمپیك و پارائۆڵۆمپیكى تۆكیۆ 2020، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جیهانى بكرێ و ئه‌و جیهانى سێیه‌مه بێته كایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و دواخستنى ئۆڵۆمپیك و پارائۆڵۆمپیكى تۆكیۆ 2020 بۆ ساڵى 2021، ئه‌م پرسه‌ش دواكه‌وت”.
“یارییه‌كه كۆمه‌ڵێك ئامانجى له‌پشته”
* تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport): ئامانج و جیاوازى ئه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه چییه و كار بۆچى ده‌كات؟
-عه‌لى حسێن: كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى یارى تاكی‌و ڤۆلى و بهرهپێشبردنى له‌هه‌موو جیهاندا، كار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و یارییه له‌هه‌موو دونیادا بڵاوببێته‌وه و ئاشناى بكات و په‌ره‌ى پێ بدات، یارییه‌كه له‌سه‌ر مێزى یارى تۆپى سه‌رمێز ده‌كرێ وه‌كو هه‌موو یارییه وه‌رزشییه‌كانى تر جۆره وه‌رزش و یارییه‌كی تازه‌یه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانى ئه‌م یارییه بكات، منداڵ، نه‌خۆش، پیر و به‌ساڵاچوو، كه‌مئه‌ندام، گه‌نج، خانمان، پیاوان و تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵگا ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن و به‌واتاى ئه‌وه دێت كه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زدا نییه، یارییه‌كه كۆمه‌ڵێك ئامانجى له‌پشته، له‌پێشه‌وه‌یاندا بهیهكگهیشتنهوهى كۆمه‌ڵگا و ئاشناكردنهوهیان به‌یه‌كتر و نه‌هێشتنى جیاوازى رهگهزایهتى و نێوانى كه‌سانى ساغ و كه‌مئه‌ندام، به‌نموونه له‌وانه‌یه كه‌سێكى پیر له‌م یارییه‌دا زۆر به‌هێزتربێت له‌كه‌سێكى گه‌نج یان كه‌سێكى كه‌م ئه‌ندام له‌كه‌سێكى ساغ، هه‌ر هه‌مووى ده‌توانێ له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆببێته‌وه و تیمێك دروست بكات، ئه‌مه‌ش لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى پته‌و و فراوان ده‌كات، زیاتر به‌یه‌كتریان ئاشنا ده‌كات، ئه‌و یارییه تایبه‌تمه‌ندى ئه‌وه‌یه له‌هه‌موو شوێنێك ده‌كرێ، هه‌موو كه‌سێكیش ده‌توانێ بیكات، كه‌سانى به‌ساڵاچوو كه له‌وه‌رزش بێبه‌شن، به‌نموونه ئه‌و یارییه ده‌یانگرێته‌وه و ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى خێزانى خۆیاندا یارییه‌كه بكه‌ن”.

“وه‌ك یارییه‌كانى تر یاسا و رێساى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه”
* تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport): یاساكانى ئه‌م یارییه چییه و بۆچى له‌سه‌ر مێزى تۆپى سه‌رمێز ده‌كرێت؟
-عه‌لى حسێن: یاری تاكی‌و ڤۆلی وه‌ك یارییه‌كانى تر یاسا و رێساى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه، تیپى ئه‌ى و تیپى بى به‌یه‌كه‌وه یارى ده‌كه‌ن و ههرتیپهى له 6 یاریزان پێكدێت، كه له‌یارى تۆپى سه‌رمێزدا 2 یاریزان یان 4 یاریزان ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه یارى بكه‌ن، راسته یارییه‌كه له‌سه‌ر مێزى یارى تۆپى سه‌رمێز ده‌كرێت، به‌ڵام تۆپه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تۆپى یارى تۆپى سه‌رمێز جیاوازى هه‌یه، هه‌ر 12 یاریزانى هه‌ردوو تیپ رێكتى خۆى پێ ده‌بێت و یارى پێ ده‌كات، یارییه‌كه 3 ناوبژیوان به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، 2 له‌لاى مێزه‌كه و یه‌كێك وه‌ك تۆماركه‌ر”.
“كار بۆ به‌ره‌وپێشچوون و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م یارییه ده‌كه‌ین”
* تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport): ئه‌م یارییه له‌وڵاتانى تر‌ى جیهاندا بڵاوبووەته‌وه و رۆڵى ئێوه چى ده‌بێت و چۆن و به چ شێوازێك كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن؟
-عه‌لى حسێن: یه‌كێتی تاكی‌و ڤۆلى ده‌یه‌وێ ده‌سته‌یه‌ك دروست بكات و یارییه‌كه بخاته سه‌رپێى خۆى و وه‌ك هه‌موو یارییه‌كى وه‌رزشى بڵاوببێته‌وه و ئاشناى بكات به‌خه‌ڵكى وڵاتان و ببێته یارییه‌كى جیهانى، یارییه‌كه گه‌یشتووەته پاراگواى ، ئۆرۆگواى ،ئه‌رجه‌نتین ، به‌رازیل ، ئۆزپهكستان و میسر و چه‌ند وڵاتێكى تریش، دواى نه‌مانى نه‌خۆشى كۆرۆنا-ش له‌وڵاتانى ئه‌وروپادا بڵاوى بكه‌نه‌وه، زۆر كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى كراوه و پلانى بۆ داڕێژراوه به‌جوانى بڵاوبكرێته‌وه و پلانه‌كه له‌هه‌موو وڵاتانى جیهاندا جێبه‌جێ بكرێت، ئێستا كه من له‌عێراق بوومه‌ته ئه‌ندام و نوێنه‌رى وڵاتى عێراق، پێویسته له‌مه‌ودوا كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى یارییه‌كه بكه‌م ، ئێمه له‌عێراق به‌تایبه‌ت و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى كار بۆ به‌ره‌وپێشچوون و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م یارییه ده‌كه‌ین كه به‌كولتور كردنى وه‌رزشه بۆ هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاواز”.

* تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport): تائێستا كارتان بۆ فێركردن و پێگه‌یاندنى كه‌سانى تر كردووه؟
-عه‌لى حسێن: كه له‌ژاپۆن گه‌ڕامه‌وه بۆ هه‌ولێر، راسته‌وخۆ خولم كرده‌وه، به‌ڵام مانگى شوباتى 2020 به‌فه‌رمى و به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى خولێكى فه‌رمی یارى تاكی‌و ڤۆلى-م كرده‌وه تا یارییه‌كه ئاشنا بكه‌م و بڵاوببێته‌وه، خوله‌كه تایبه‌ت بوو بهپێگهیاندنى چه‌ند مامۆستایه‌كى په‌یمانگاكانى نابینایان و نابیستان و مه‌نگۆله‌كان و ئۆتیزم، خولێكى فێركارى بیرۆكه‌ى ژاپۆنى بوو، بۆیه‌كه‌مجار توانیم 9 مامۆستا پێ بگه‌ینم و هه‌مووشیان سوودێكى باشیان له‌خوله‌كه بینى، چونكه له‌كوردستاندا مامۆستاى وه‌رزشى تایبه‌ت به‌و كه‌سانه بوونى نییه، له‌هیچ زانكۆ و پهیمانگایهكیش بیر له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانیش، وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌یه و بیرى لهپێگهیاندنى مامۆستاى وه‌رزش نه‌كردووەته‌وه، نازانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئەو قوتابیه كه‌مئه‌ندامانه بكات به‌پێى جۆرى كهمئهندامێتى”.
*عه‌لى حسێن كێیه؟
-ناوى ته‌واو: عه‌لى حسێن ئه‌حمه‌د.
-رۆژى 15-9-1990 له‌شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه.
-ده‌رچووى كۆڵێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین-ه.
-ساڵى 2012 بڕوانامه‌ى راهێنه‌رى یارى باسكه‌ى سهركورسى له‌سه‌ر ئاستى عێراق وه‌رگرتووه.
-ساڵى 2013 بڕوانامه‌ى ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى له‌یارى گۆڵ بۆڵ وه‌رگرتووه وه‌ك بچووكترین ناوبژیوان له‌لایه‌نى ته‌مه‌نه‌وه.
-راهێنه‌رى یارى باسكه‌ى سهركورسى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر-ه.
-ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى یارى گۆڵ بۆڵ-ه.
-ساڵى 2012 و 2013 و 2014 و 2017 لهشارهكانى سنه و مه‌ریوان و هه‌ولێر بۆ چوار جار وه‌ك ناوبژیوان به‌شدارى له‌به‌ڕێوه‌بردنى پاڵه‌وانێتى گۆڵ بۆڵى نێوده‌وڵه‌تى كردووه.
-ساڵى 2014 له‌به‌غدا به‌شدارى خولى راهێنه‌رى یارى (بۆچیا-Boccia)ى كردووه كه‌تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى (شلل رباعی)یان هه‌یه.
-ساڵى 2019 له‌ژاپۆن به‌شدارى خولى راهێنه‌رى یارى (بۆچیا و بالۆن و فلاى دیسك) و كردووه.
-ساڵى 2019 له‌ژاپۆن به‌شدارى خولى فێركارى یارى (تاكی‌و ڤالى) كردووه.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









