
SNN-عەلی حەمە سەعید
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاكەییەكانی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان دژ بە رەوشی ئەمنی کاکەییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان و هێرشی ناوبەناوی داعش بۆ سەریان ئەنجامدا و داوایەکیان ئاڕاستەی هەرێم و بەغدا کرد.
ڕەنگین سەلام، بەناوی كاكەییەكانی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەوە لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لەگەڵ سەرهەڵدانی چەكدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان. ژیانی كاكەییەكان هەر لە پارێزگای موسڵ تا دیالە و دەوروبەری کەوتووەتە مەترسییەوە كە بە هەموو پێوەرێك دەچێتە خانەی جینۆسایدەوە”.
هەر لەبارەی رەوشی ناوچە جێناکۆکەکانەوە، نوێنەری کاکەییەکانی هەڵەبجە رایگەیاند: “بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە چەندین هاوڵاتی كاكەیی شەهید بوون و ماڵ و موڵكیان سوتێندراوە و مەزارگە و شوێنە پیرۆزەكانمان لەناوبراون، لاوازی و نەبوونی هێزی پاراستنی حكومی لەناوچەكەدا ئێمەی كاكەییەكانی خستوەتە ڕوبەِڕوبونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیرۆریستاندا ئەمەش هێندەی دیكە دۆخی ژیان و مانەوەمان لەو ناوچانە دژواركردووە و بۆنی پلانی ڕاگواستن و جینۆسایدێکی دیكەی لێدەكەین”.
ناوبراو داوای لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق كرد: “سروشتی ناوچە جێناکۆکەکان لەبەرچاوبگرن و هێزی سەربازی ڕەوانە بكەن تا بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکەدا پڕبکرێتەوە و كاكەییەكان بپارێزرێن، هاوكات لیژنەی باڵای هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لەن اوچە كاكەیی نشینەكان كارا بكرێتەوە، بۆئەوەی چیدیكە كاكەییەكان نەبنە قوربانی دەستی تیرۆریستانی داعش”.
گردبوونەوەی كاكەییەكانی پارێزگای هەڵەبجە لە كاتێكدایە لە چەند هەفتەی رابردوودا هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر کاکەییەکانی سنووری ناوچە جێناکۆکەکان زیادیکردووە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.


شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









