پەرلەمانتارێکی عێراق: دەبێت زۆر بەتوندی وەڵامی هێرشەکانی تورکیا بدرێتەوە

لەشکری تورکیا
SNN-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیران رایگەیاند “دەبێت وەڵامێکی وای تورکیا بدرێتەوە زۆر لەو هێرشانە توندتر بێت کەکردوێتییە سەر خاکی عێراق”.
عەلی بەعیجی دەشڵێت: “دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی تورک بۆ سەر خاکی عێراق هۆکارەکەی لاوازیی وەڵام و هەڵوێستەکانی بەغدایە بۆ تورکیا”.
داواش لەحکومەتی عێراق دەکات هەڵوێستی خۆی لەم رووداوانەدا دیاریی بکات کە رۆژانە سەروەریی وڵات پێشێلدەکرێت.
وتیشی: “دەبێت کابینەی نوێ پێشێلی ئەو سوێندە یاساییە نەکات کە بەڵێنی پاراستنی خاک و ئاو و زەویی پێداوە”.
بەوتەی عەلی بەعیجی، دەبێت حکومەت واز لەبەیاننامەی شەرمنانە و بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا بێنێت و وەڵامێکی وای تورکەکان بداتەوە کە لەهێرشەکەی ئەوان بەهێزتر بێت.
بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێم لە چوارچێوەی دوایین ئۆپراسیۆنیدایە دژ بە گەریلاکانی پەکەکە، کە لە دووشەممەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، جگە لە زیانی گیانی زیان بەر ژینگەی ناوچەکانیش کەوتوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە سەرچاوەیەک لە زاخۆ وەریگرتووە: دوو شەو لەمەوبەر هێزێکی کۆماندۆی تورکی بە چەک و تەقەمەنییەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لە نزیک حەفتەنین جێگیرکراون.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









