تووشبووهكهى گه‌رمیان به ئاماده‌بوونى كه‌سوكارى به خاك سپێردرا

ئیدارەی گەرمیان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
رادەستنەکردنەوەی تەرمی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە گەرمیان بە خانەوادەکەی، پشێوی لە بەردەم نەخۆشخانەی کەلار دروستکرد و تەندروستی گەرمیانیش دواجار بە ئامادەبوونی کەسوکارەکەی تەرمەکەی ناشت.
له شارى كهلارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان، دوێنێ تووشبوویه‌كى ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌مه‌ن 42 ساڵ دواى گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا و ئەمڕۆش به ئاماده‌بوونى كه‌سوكاره‌كه‌ى له لایه‌ن ته‌ندروستییه‌وه به خاك سپێردرا.
تەندروستی گەرمیان رایگەیاند: تووشبووەکەی کۆرۆنا ناوى “سامى سابر محه‌مه‌د” و دانیشتووى گه‌ڕه‌كى سه‌ركه‌وتنى شارى كه‌لار بوو، له دواى گیان له‌ده‌ستدانى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماده نه‌بوو ته‌رمه‌كه‌یان بداته‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌ى له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار گردبوونەوە و به‌ردیان له نه‌خۆشخانه‌كه گرت و گرژی و ئاڵۆزى كه‌وتووه.
SNN کە لە سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له كه‌لار دەستیکەوتووە؛ له دواى گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى شه‌وى رابردوو، کە کەسوکاری تووشبووەکە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەکە و زیانیان بە کەلوپەلەکانی گەیاندووە، به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 به ئاماده‌بوونى كه‌سوكارى ئه‌و تووشبووه و لایه‌نى ته‌ندروستى و ئیداره‌ى شارى كه‌لار، له گۆڕستانى به‌رلووت له نزیك شارى كه‌لار ته‌رمى ئه‌و هاووڵاتییه به خاك سپێردراوه.
لەبارەی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەکاتی ناشتنیدا ئەو سەرچاوەیە وتیشى: گۆڕى تووشبووهكهیان زۆر قوڵ دروست كردووه به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى ئه‌و ڤایرۆسه نه‌مێنێت و تواناى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌بێت.
له سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا دوو كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه، کە ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 63 ساڵ و پیاوێكى ته‌مه‌ن 42 ساڵن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێنمایی تایبەتی داوەتە وڵاتان و هەرێمی کوردستانیش سەبارەت بە چۆنیەتی ناشتنی تەرمی تووشبووانی کۆرۆنا، ئەوەش لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەوکاتەدا.
وێنەی تووشبووەکە:

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









