باڵیۆزی تورکیا و ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کران

SNN
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردوو باڵیۆزی تورکیا و ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کران و ناڕەزایی بەغدا سەبارەت بە تۆپباران و بۆردومانەکانی ئەو دوو وڵاتە لە خاکی هەرێمی کوردستان گەیەندرایە تورکیا و ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیانی ئەمڕۆ ئیرەج مەسجەدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراقی بانگهێشتکرد سەبارەت بە تۆپبارانەکانی چەند رۆژی رابردووی ئێران بۆ سەر ناوچەی باڵەکایەتی، کە ئامانج لێیان هێزە کوردییەکانی نەیاری ئێرانن لە ناوچەکە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق بە باڵیۆزەکەی ئێرانی وتووە: “پێویستە ئێران رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و کۆتایی بە تۆپبارانەکانی بهێنێت و سەقامگیری لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەدا بەدیبهێنێت”.
لەلایەکی دیکەوە و هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا باڵیۆزی تورکیا لە عێراقی بانگهێشتکرد و داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان کرد.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە: “فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پەیامێکی توندی پێدراوە بەوەی دەبێت دەستبەجێ تورکیا هێرشەکانی رابگرێت و هێزەکانیان لە عێراق بکشێننەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لە هێرشەکانی دوێنێیدا دووبارە هێزەکانی تورکیا پێشێلی سەروەریی عێراقی کرد، عێراق هێرشەکان سەرکۆنە دەکات، پێچەوانەی پەیمان و یاسا نێودەوڵەتییەکانن”.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت “پێویستە هێزە دەستدرێژیکارەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بکشێنەوە کە دوێنێ هاتنە چەند ناوچەیەک، هاوکات هێزەکانی لە ناوچەکانی جێگیربوونیان لە سەربازگەی باشیک و ئەوانی دیکە بکشێنێتەوە.”
سەبارەت بە وەڵامی عێراق وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتوویەتی: “بە مافی خۆمانی دەزانین هەموو رێکارەکان بگرینەبەر بۆ پاراستنی سەروەری و سەلامەتی گەلەکەمان بە داواکردن لە ئەنجوومەنی ئاسایش و رێکخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەوەی ئەرکی خۆیان راپەڕێنن”.
ئێران بە هێرشی زەمینی و تورکیا بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی نەیارەکانیان لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج، کە ئەوەش زیانی گیانی و ماددی بەر هاووڵاتیان گەیاندووە، جگە لەوەش گوندنشینانی ئەو ناوچانەی بۆردومان دەکرێن ژمارەیەک گوندیان چۆڵکردووە و تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









