بەرپرسێکی تورکیا: بنکەی سەربازی زیاتر لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە

بنکەیەکی سەربازی تورکیا
SNN
بەرپرسێکی باڵای تورکیا رایگەیاند: ئەنقەرە پلانی هەیە بنکەی سەربازی کاتی دیکە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
ئەو بەرپرسەی تورکیا کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وتووە: “تورکیا پلانی هەیە لەو ناوچانەی کە گەریلاکانی پەکەکەی لێچۆڵکردووە، بنکەی سەربازی بکاتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی پەکەکە لەو ناوچانە بکەین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە ئێستادا زیاتر لە 10 بنکەی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان) بوونیان هەیە، بنکەی زیاتریش دەکەینەوە”.
سەبارەت بەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی کە تورکیا دژ بە پەکەکە لە خاکی هەرێم دەستیپێکردووە، ئەو بەرپرسە وتوویەتی: “ئۆپراسیۆنەکە وادەیەک بۆ کۆتایی پێهێنانی دیارینەکراوە، تا ئەوکاتەی پێویست بێت بەردەوام دەبێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ، فاتیح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرا و لەو رێگەیەوە ئیدانەی بۆردومانەکانی ئەم هەفتەیەی تورکیا لە هەرێم کرا و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە داوا لە تورکیا کرا دەستبەجێ هێرش و بۆردومانەکانی رابگرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









