پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى دۆخى دارایی و مووچه‌وه په‌یوه‌ندى به قوباد تاڵه‌بانیه‌وه كرد

قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پارێزگارى سلێمانى له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم تاوتوێى دۆخى دارایی و دابه‌شكردنى مووچه‌ى كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه هاتووه، ”ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رێکار و بەرنامە و پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتن و کار و کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەکییەکانی بەشدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێیەکان و بارودۆخی دارایی و ئابووریی و مووچەی مووچەخۆران و قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، گفتوگۆیان کرد”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئهوهشخراوهتهوهڕوو، “بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی و ئامادەیی خۆیانی بۆ هەر پێشنیاز و هەماهەنگیی و کارێکی هاوبەش لەپێناوی خزمەتکردنی هاووڵاتیان و سەقامگیریی و گەشەکردنی هەرێمی کوردستاندا دەربڕی”.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و پارێزگارى سلێمانى له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا سلێمانى یه‌كه‌مین پارێزگاى هه‌رێمى كوردستانه له‌ڕووى به‌رزى ژماره‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه تا ئێستا 2 هه‌زار و 37 كه‌س له‌و پارێزگایه تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 671 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ردا 70 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئێستادا هه‌زار و 296 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









