مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى: دابینکردنی قوتی فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێم ئەرکە و لە ئەستۆی حکومەتدایە

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکان ئەنجامدا، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش رایانگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه هاتووه، “کۆبوونەوە رۆڵی باڵای پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو ئەوانەی لەو بوارە کاردەکەن بەرز نرخاند لە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە پێویستە حکومەتی ھەرێم بەتەنگ ئەو گیانە بەرزە نیشتمانییەی خزمەتگوزارانی کەرتی تەندروستییەوە بێت لە دابینکردنی ماف و پێداویستی ئەم توێژە گرنگەی میللەتەکەمان کە لە هێڵێ پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییەن و نەیانهێشت سیستمی تەندروستی هەرێم بروخێت، ئێمە وەک یەکێتی پشتیوانی تەواوی داوا رەواکانیان دەکەین، چونکە دابینکردنی ژیان و قوتی فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێم ئەرکە و لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “لە تەوەریهکی تری کۆبوونەوەکەدا ئەو بارودۆخەی هەرێمی کوردستانی پیاى تێپەڕ دەبێت و ئاڵانگارییەکانی بەردەمی تاوتوێ کران ، جەخت کرایەوە لەسەر کۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختەی هەرێم پیا گوزەر ئەکات”.
یه‌كێتيی نیشتمانيى كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “کۆبوونەوەکە بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، کە لەم دواییانەدا ئاڵۆزی زۆری بە خۆیەوە دیوەو بە رۆژی رووناک سنوری هەرێم دەبەزێنرێت و هاووڵاتییانی سیڤیل دەبنە قوربانی و دووچاری زەرەرو زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی دەبنەوە، بەشێکی زۆری دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاوارە بوون و بەرهەمی کشتوکاڵییان کە تەنها سەرچاوەی بژێوی ژیانیانە وێران بووە. بەهۆی هێرشی فڕۆکەو تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ، پێمان وایە چیتر ناکرێت حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێ دەنگ بن لە ئاست ئەم هەموو پێشێلکارییەو داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق دەکەین بۆ پاراستنی سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق هەنگاوی بەپەلە بنێت و ژیانی ئەو هاوڵاتیانە بپارێزێت”.
تاوتوێكردنى ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیدا باسیان لێوه‌كراوه له كاتێكدایه له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌وه دۆخى دارایی هاووڵاتییان زۆر خراپه، به‌هۆى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ)شه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه دۆخى ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم ئاڵۆزه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









