به‌غدا مه‌رجى خۆى بۆ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
راوێژكارێكى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى نه‌كات مووچه نانێرین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هیشام داود، راوێژكارى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نانێرین تاوه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا نه‌كه‌ن”.
قسه‌كانى راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، “ئه‌و بڕى نزیكه‌ى 400 ملیارهشى كه حكومه‌تى ناوه‌ندى مانگى رابردوو ناردى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌ران حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێكى زۆرى له دانه‌وه‌ى قه‌رزدا خه‌رجكرد و له ئێستادا ته‌نیا 222 ملیار و 275 ملیۆن دیناری ماوە و بەشی مووچە ناکات”، به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی.
حكومه‌تى عێراق له ئێستادا داواده‌كات حكومه‌تى هه‌رێم واز له سیاسه‌تى فرۆشتنى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ بهێنێت، نه‌وت و داهاته نا نه‌وتییه‌كانى تر راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى بكات بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم بنێرێت، ئه‌م خاڵه‌ش یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه چه‌ندین ساڵه به‌تایبه‌تى له سه‌رده‌مى حوكمى هه‌رسێ سه‌رۆكوه‌زیران: حه‌یده‌ر عه‌بادى، عادل عه‌بدولمه‌هدى و مسته‌فا كازمى كێشه‌ى له‌سه‌ر بووه و له‌سه‌ریه‌تى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌توانراوه رێككه‌وتنى له‌باره‌وه بكرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









