به‌وێنه: ماوه‌ى 23 ساڵه خوله‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌مساڵیش تیپى چیا نازناوه‌كه‌ى به‌رزكرده‌وه

تیپی چیای پاڵەوان: فۆتۆ:ئەردەڵان محەمەد
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
ماوه‌ى 23ساڵه خولى تیپه میللیه‌كانى شارى سلێمانى به‌رده‌وامه و ئه‌مساڵیش تیپى چیا بۆ پێنجه‌مجار له مێژوویدا نازناوه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه.
لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى سلێمانى خولى ساڵانه‌ى خۆى به‌به‌شدارى 119 تیپى پله نایاب و پله‌یه‌ك و پله دوو كه 229یارییان ئه‌نجامدا، كۆتاىی هات و تیپى چیا دواى بردنه‌وه‌یه‌كى ئاسان له لاوانى ئاشتى نازناوه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه.
له خوله‌كه‌دا 20تیپى نایاب و 23تیپى پله‌یه‌ك و 76 تیپى پله دوو به‌شداربوون كه یارییه‌كانیان به‌شێوازى دوو دۆڕاندن ئه‌نجامدران و له یارى كۆتاییشدا تیپى چیا توانى ببێته پاڵه‌وان دواى بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ى له لاوانى ئاشتى به(6-1)گۆڵ.
هێمن حه‌مه على ئه‌ندامى لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: ئه‌مڕۆ كۆتاییمان هێنا به‌خولى ساڵانه‌ى تیپهمیللیهكانى سلێمانى كه 119تیپ تێیدا به‌شداربوون و 229 یارى له خوله‌كه‌دا ئه‌نجامدرا، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئامانجى ئێمه له كردنه‌وه‌ى ئه‌م خولانه ته‌نیا خزمه‌تكردنه به گه‌نجانى شارى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى چالاكییه وه‌رزشییه‌كانمان به‌ره‌و زیاتر بڕوات”.
دواى بوون به‌پاڵه‌وان ئه‌رسه‌لان عوسمان راهێنه‌رى تیپى چیا وتى:” ئه‌م خولانه كه ده‌كرێته‌وه بۆ تیپه میللیه‌كان گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یە بۆ یاریزانان به تایبه‌تى بۆ یاریزانانى یانه‌كان كه له‌م كاته‌دا خوله‌كان وه‌ستان و دانیشتوون، ئێمه تا ئێستا پێنج خاوه‌نى پله‌ى یه‌كه‌م بووین و جارێكیش پله‌ى دووه‌م یه‌كجاریش به‌شدار نه‌بووین، به‌ڵام له‌م كاته‌ى ئێستادا ده‌بێت یاریزانان و راهێنه‌رانیش ئاگاداربن له‌م بارودۆخه خراپه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه تێیكه‌وتووین”.
له‌لاى خۆیه‌وه كۆژین عه‌بدولڕه‌حمان یاریزانى تیپى لاوانى ئاشتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” له راستیدا كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره خولانه بۆ یاریزان و راهێنه‌ر سودى زۆر هه‌یه، چونكه ده‌بێته پردێك بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كان بیگوازنه‌وه تیپه‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانانه‌ى له تیپه میللیه‌كان یارى ده‌كه‌ن به‌شێكى زۆریان له یانه‌كانیش یارى ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه بۆ سێیه‌م ساڵه به‌شدارى ئه‌م خوله ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مساڵ گه‌یشتینه یارى كۆتایی”.
لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى سلێمانى له ساڵى 1997 دامه‌زراوه و ماوه‌ى 23 ساڵه له ئه‌نجامدانى ئه‌م خوله بۆ هه‌ردوو یاریگاى گه‌وره و بچووك به ئامانجى پێگه‌یاندن و دروستبوونى یاریزان بۆ شارى سلێمانى به‌رده‌وامه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









