
SNN
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ” بەغدا هیچ مووچەیەكی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت تاوەكو داهاتی نەوت ڕادەست نەكات”.
هیشام داوود راوێژکاری مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل کەناڵی شەرقیە باسی لەوەکرد: “پێشتر حكومەت بە مەرجی ئەوەی هەرێمی كوردستان داهاتی نەوت ڕادەستی بەغدا بكات، مووچەی مانگی چواری بۆ هەرێم ناردووە، لە ئێستاشدا رادەستكردنی نەوت مەرجە بۆ رەوانەكردنی مووچەی هەرێمی كوردستان”.
هەر لەوبارەیەوە وتوویەتی: چاوەڕوان دەكرێت شاندێكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی كێشەی دارایی و نەوت سەردانی بەغدا بكات، بەڵام تا ئێستا كاتەكەی دیاری نەكراوە.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا هیشام داوود سەرنجی خستەسەر مووچەی فەرمانبەرانی عێراق کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی وڵات تاوتوێی کەمکردنەوەی مووچە دەکرا، لەوبارەیەوە وتی: ” حکومەتە نوێکەی کازمی فەرمانبەرانی وڵاتەکەی دڵنیادەکاتەوە لە نەفەوتانی موچەی هیچ مانگێکی ماوەی ئەمساڵی 2020″.
دەشڵێت، پێویستە بە زووی چاکسازیی لە سێکتەری ئابووری عێراقدا بکرێت و ئەو جیاوازییە گەورانەی لە نێوان موچەخۆرانی پلە باڵا و فەرمانبەرانی ئاساییدا هەیە، نەهێڵدرێن.
راشیگەیاند، “بە هیچ شێوەیەک جێگای قبوڵ نییە کە کەسانێک هەن موچەی خانەنشینییەکەیان 30ملیۆن دیناری مانگانەیە و کەسانێکی دیکەش کەمتر لە 200 هەزاری مانگانەیان هەیە.”
لەبارەی داهاتی عێراقیشەوە باسی لەوەشکرد، عێراق چیتر ناتوانێت وەکو پێشتر بمێنێتەوە بەجۆرێک 95%ی داهاتەکەی لە بەرهەمی نەوتییەوە سەرچاوەبگرێت، بەڵکو دەبێت بیر لە سەرچاوەکانی دیکە بکرێتەوە و گەشەیان پێبدرێت.
پێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندبوو،ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا و رێككەوتن لەسەر پرسە ھەڵپەسێردراوەكان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









