ئێران: کوشتنی سولەیمانی سیاسەتمان لە سوریا ناگۆڕێت

Reuters
SNN
ئیسحاق جیهانگیری جێگری سەرۆکی ئێران رایگەیاند: “کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، سیاسەتی ئێرانی لە سوریا نەگۆڕیووە”.
ئەم وتانەی جیهانگیری لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا بوو لەگەڵ حسێن عەرنوس سەرۆک وەزیرانی سوریا، تیایدا باسی لەوەشکرد: “ئێران جەخت دەکاتەوە لەوەی وەڵامی دەبێت بۆ ئەو فشارانەی کە خراونەتە سەر دیمەشق، سوریاش هێز و ئارامی و سەقامگیری بۆ دەگەڕیتەوە”.
ئەم وتانەی جێگری سەرۆکی ئێران لەکاتێکدایە، ئەمریکا لە دوای کشانەوەی لە رێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران لە ساڵی 2018، هەڵمەتێکی بۆ فشارخستنەسەر ئێران دەستپێکرد تا دەستبەرداری هەژموونی خۆی لە سوریا و وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت.
لەلایەکی دیکەوە ئێران رەتیدەکاتەوە کە دەستبەرداری سیاسەتەکانی لە سوریا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووبێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









