پەرلەمانتارێکی یەکێتی: پێویستە بە پەلە هێزێکی هاوبەش بۆ پاراستنی کەرکوک پێکبهێنرێت

SNN-عیماد جەباری
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: “داوامان لە حکومەتی عێراق کردوە بەھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێم پەلە بکەن بۆ پێکھێنانی ھێزێکی ھاوبەش لە نێوان پێکھاتەکانی کەرکوک، بۆ ئەوەی ئەو پارێزگایە بپارێزرێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران بە SNNی راگەیاند: لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بینیمان کە پاراستنی دۆخی ئەمنی کەرکوک و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری، لەلایەن سوپای عێراقەوە سەرکەوتوو نەبووە.
وتیشی: بە ئاشکرا لە چەند شوێنێکی خوارووی پارێزگاکە جموجۆڵی تیرۆریستان دەبینرێت و ئەوەش بۆتە ھۆی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی و دووبارە کوشتنی ھاووڵاتیانی بێ تاوان.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: “کەرکوک شارێکی فرە نەتەوەییە و ناکرێت لەلایەن یەک نەتەوە و مەلەفی ئەمنی بەرێوەببردرێیت، کە شارەزای جوگرافیا و کلتووری پارێزگاکەش نین”، دەشڵێت لەبەر ئەوە داوای لە حکومەتی عێراق کردووە بەپێی رێژەی دانیشتوان و بەرکەوتەکانی ھەڵبژاردن ھێزێکی راھێنراو کەرکوک بپارێزێت.
راشیگەیاند: داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە پەلە بکات لە پێکهێنانی ئەو هێزە هاوبەشەدا، لەپێناو پاراستنی پارێزگاکە.
لە ماوەی رابردوودا چەکدارانی داعش چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، زیانیان بە رەز و باخی جوتیارانیش گەیاندووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









