تەندروستی هەڵەبجە: ئەو بڕە پارەیەی حکومەت تەرخانی دەکات لە ئاست پێداویستییەکانماندا نابێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت: ئەو دوو ملیار دینارەی کە حکومەت بۆ کەرتی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان تەرخانی دەکات لە ئاست پێداویستییەکانی سنوورەکەدا نییە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بڕی ئەو دوو ملیار دینارەی كە دەوترێت بۆ كەرتی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانكراوە، تا ئێستا نازانین پشكی ئێمە چەند دەبێت، هاوكات ئەو بڕە پارانەشی كە لە قۆناغی یەكەمی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ هەڵەبجە تەرخانكرا سەرجەمی لە كڕینی ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی وەفا خەرجكراوە لە ئێستادا هیچ بوودجەیەكمان لەبەردەستدا نییە، بۆیە دەبێت پشكی شێر لەو دوو ملیار دینارە بەر هەڵەبجە بكەوێت.
لەبارەی چۆنیەتی دابەشکردنی بوودجەکەوە بەرێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە وتی: ئێمە بەردەوام لە رێگەی خۆمانەوە نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی تەندوستی كردوە بۆ دابینكردنی پارە و كڕینی پێداویستییە پزیشكییەكانمان، چونكە تا ئێستاش ئەو بودجەیەی بۆمان تەرخاندەكرێت وەك بودجەی قەزایەك مامەڵەمان لەگەڵدا دەكرێت لەكاتێكدا ئێمە دەمانەوێت سیمای بە پارێزگابوون بەرجەستە بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان مامەڵە لەگەڵ كەرتی تەندروستی هەڵەبجە كراوە لە دابینكردنی بوودجەدا، لەكاتێكدا ئەو كێشە و گرفتە تەندروستیانەی بەهۆی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و بوونی نەخۆشانی درێژخایەن لەم سنورەی ئێمەدا هەیە لە ناوچە و پارێزگاكانی دیكەدا بوونیان نییە، بەڵام دوو هێندەی هەڵەبجە بوودجەیان بۆ تەرخاندەكرێت، لەكاتێكدا بە سەدان بەركەوتووی چەكی كیمیایی لەم سنورەدا بوونیان هەیە مانگانە بۆ هەریەكێكیان بڕی 200 دۆلار دەرمان و پێداویستی پزیشكی پێویستە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









