
سەڵاحەدین دەمیرتاش
SNN
دادگای دەستووری تورکیا فەرمانیدا بە قەرەبووکردنەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی هەدەپە، لەبەرامبەر ئەوەی ماوەیەکی زیاتر لەو سزایەی بەسەریدا سەپێندرابوو لە زینداندا بووە.
دادگای دەستووری تورکیا، ئەمڕۆ بە فەرمانێک بڕێک قەرەبووی ماددی بەخشییە دەمیرتاش و رایگەیاند: “مافی ئازادی تاکە کەسی دەمیرتاش پێشێلکراوە”.
دەمیرتاش کە لە ساڵی 2016ەوە بە تۆمەتی پەیوەندیبوون بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دادگایی کراوە، سەرباری ئەوەی ماوەی سزاکەی تەواوبووە ئازاد ناکرێت بەهۆی سکاڵایەکی دیکەوە کە ئاڕاستەی کراوە.
کەیسەکەی دەمیرتاش چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەرە، پێشتریش دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندبوو: “زیندانیکردنی دەمیرتاش زۆر درێژەی کێشاوە”.
زیندانیکردنی ئەو سیاسەتمەدارەی هەدەپە و هەزاران ئەندام و لایەنگری دیکەی ئەو پارتە نیگەرانی لە ناوخۆی تورکیادا دروستکردووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









