
وێنەی ستافی ئەمبوڵانسی کۆرۆنا
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەمڕۆ دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە ژنێک و پیاوێکن.
عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی کە سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی تووشبووانی کۆرۆنایە، بە SNNی راگەیاند: “تووشبووەکان تەمەنیان 70 و 80 ساڵە، لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە”.
لەلایەکی دیکەوە د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە SNNی وتووە: “93 تووشبووى كۆرۆنا لە سلێمانی تهندروستییان ناجێگیره”، داواشی لەو کەسانە کرد کە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە پلازما ببەخشن لە پێناو پاراستنی گیانی کەسانی دیکەی تووشبوو بە کۆرۆنا.
بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا رێژهى گیانلەدەستدان به كۆرۆنا له ههرێم بۆ 3.7٪ بهرزبووهتهوه، رێژهى 67٪ى تووشبوونیش له پارێزگاى سلێمانیه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









