
مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
سبه‌ى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى كۆده‌بێته‌وه، ئه‌ندامێكى ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌ڵێت: “سبه‌ى بڕیار له‌سه‌ر داخستنى چه‌ند شوێنێك ده‌درێت كه به‌ریه‌ككه‌وتنى هاووڵاتییان زیاد ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیشیان به بژێوى ژیانه‌وه نیه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به (SNN)ى راگه‌یاند: “سبه‌ى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى كۆده‌بێته‌وه، تاوتوێى هه‌ڵكشانى رێژه‌ى تووشبوون و مردن به كۆرۆنا ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “سبه‌ى به‌ته‌واوه‌تى گوێ له راپۆرتى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى و ئه‌و كه‌سانه ده‌گرین كه پسپۆڕن بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر به‌رچاومان روونبێت له‌وه‌ى كه چى بكه‌ین و پلانمان چى بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا”.
له‌باره‌ى ئه‌و بڕیارانه‌ى كه چاوه‌ڕێده‌كرێت بدرێن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى ئاشكرایكرد: “سبه‌ى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ین ئه‌و شوێنانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به بژێوى ژیانى خه‌ڵكییه‌وه نیه و به‌ریه‌ككه‌وتن زیاد ده‌كه‌ن دابخرێن”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) سبه‌ى به دیاریكراوى لیژنه‌كه بڕیار له‌سه‌ر داخستنى، “مزگه‌وت، یانه‌كان و چه‌ند شوێنێكى تر ده‌دات”، به مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
بڕیارى داخستنى ئه‌و شوێنانه له‌كاتێكدایه پێشتر لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى بڕیارى داخستنى مزگه‌وته‌كانى ناوبازاڕى شارى سلێمانى ده‌ركرد، به هه‌مان مه‌به‌ست.
له ئێستادا پارێزگاى سلێمانى له پله‌ى یه‌كه‌مدایه له‌ڕووى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه تا ئێستا 771 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 70 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا هه‌زار و 296 تووشبوو له‌ژێر چاودێریدان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









