داواده‌كرێت وه‌زیری پێشووی لاوان و وه‌رزشی عێراق رووبه‌ڕووی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بكرێت

ئەحمەد ریاز
حسین کەرکوکی-SNN Sport
سەرمەد عەبدولئیلا سه‌رۆكی یه‌كێتی مه‌له‌وانی عێراق پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی فه‌رمی بۆ عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش راگه‌یاند و تیایدا داواده‌كات به رووبهڕووكردنی ئه‌حمه‌د ریاز وه‌زیری پێشووی لاوان و وه‌رزش بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی.
سەرمەد عەبدولئیلا له به‌یاننامه‌یەكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە وتی ” خالد كوبیان نوسراوێكی فه‌رمی به واژۆی خۆی ئاراسته‌ی دادگای ناوبژیوانی وه‌رزشی (CAS) کردووەو تیاییدا دان به نادروستی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ساڵی پار ئه‌نجامی داوه ، ئه‌ویش به دیاری كردنی رائد فازڵ و فه‌رقه‌د عه‌بدولجه‌بار له ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتیه‌كه كه به نیازه پێكیبهێنێت ، سه‌رباری راگه‌یاندنی پێشووی به دوورخستنه‌وه‌یان له ئه‌ندامێتی یه‌كێتیه‌كه “.
روونیكرده‌وه كه ” نوسراوی هاوپێچی خواره‌وه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی روونیده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی مه‌له‌وانی عێراق دانیپێنراوه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تا به‌رواری 13 ئایاری 2020 كه به سهرۆكایەتیمان بوو، هه‌ریه‌ك له سه‌عد فازڵ جێگری سه‌رۆك ،رائید فازلا ئه‌مینداری گشتی ،فه‌رقه‌د عه‌بدولجه‌بار ئه‌مینداری دارایی و رێبوار عه‌لی ئه‌ندام پێكدێت ، دهرەئهنجام هه‌ڵسوكه‌وتكردن به مینحه‌ی حكومی ته‌رخان كرا‌و بۆ یه‌كێتی مه‌له‌وانی عێراق له لایه‌ن خالد كوبیانهوه و هاشم محه‌مه‌د و حه‌سه‌ن عه‌ریان ، تاوانباركردنێكی روونه بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌شداری كردووه له پرۆسه‌ی خه‌رجكردنی له ماوه‌ی رابردوودا “.
هه‌روه‌ها وتی ” سەرەڕای ئه‌و نوسراوه‌ی كوبیان دانپێنانی روونیده‌كاته‌وه و دورخستنه‌وه‌ی له‌یس سه‌حه‌ن له ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی كارگێری به پێی نوسراوی ئاراسته كرا‌و بۆ دادگا ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌یس لێدوانی بۆ ده‌داین تیایدا ئه‌ندامێتی خۆێ له ده‌سته‌ی كارگێری رادهگهیاندو خۆناساندنی به وته‌بێژی راگه‌یاندنی یه‌كێتیه‌كه ” .
وتیشی كه ” ئه‌م رێكاره نایاساییانه بوونه هۆكار له بڕینی قوتی خێزانی ژماره‌یه‌كی گه‌وره له راهێنه‌ران و كرێكاران له یه‌كێتیه‌كه و مه‌له‌وانگه‌ی ئۆڵۆمپی به بێ هۆكار کە شایەنی باس بێت ته‌نیا وه‌ستانیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا كاریان له‌گه‌ڵدا كردوون و ملكه‌چ نه‌بوونیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و فشارانه‌ی كه ئه‌نجامدرابوون ده‌رهه‌ق ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌ردارنه‌بوون له سەرمەد عەبدولئیلا”.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا وتی ” سەرەڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م رێكارانه هۆكاربوون بۆ وه‌ستانی سه‌رجه‌م به‌شداریكردنه‌كانی یه‌كێتی مه‌له‌وانی عێراق و كورتكرانهوه به سه‌ردانه‌كانی كوبیان بۆ قه‌ته‌ر ، ئیمارات ، كوێت، تونس و ئازه‌ربیجان ، به بیانوی نوێنه‌رایه‌تی كردنی یه‌كێتیه‌كه و ئه‌نجامدانی رێكه‌وتن به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیه‌كه ” .
له كۆتاییدا سه‌رمه‌د دوپاتی كرده‌وه كه ” داواكارییه‌كه‌ی رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی بریاری 140 یش له‌خۆ ده‌گرێت كه هۆكاری خه‌رجكردنی پاره بۆ لایه‌نی دانپێنهراو به پێی یاسا و بڕه‌كه‌ی 336 ملیون دیناره “.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









