ڤیدیۆ و وێنە :سڤییا دیارییەکی بەنرخی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کرد

یاری بەرشەلۆنەو سڤییا
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیاو لە یارییەکانی هەفتەی 30ی خولەکەدا، یانەی سڤییا لە یاریگای خۆی سنورێکی بۆ بردنەوەکانی یانەی بەرشەلۆنە داناو توانی بە یەکسانبوون ناچاری بکات و دیارییەکی بە نرخ پێشکەشی ریاڵ مەدریدی رکابەری یانە کەتەلۆنیەکە بکات.
یاریەکە لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان بەڕێوەچوو، هەردو یانە بە درێژایی 90 خولەک هەوڵی گۆڵکردنیانداو چەند جارێک نزیکبوون، بەڵام لە کۆتایدا لە تۆمارکردنی گۆڵ لە یەکتری سەرکەوتوو نەبوون، یاریەکەیان بە بێ گۆڵ تەواو کرد.
بەم یەکسانبوونە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە پێشەنگی خولەکە بە شێوەیەکی کاتی بووە 65 خاڵ،یانەی سڤییاش بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.
رۆژی یەکشەممە یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد، لە ئەگەری بردنەوەی، ئەوا پێشەنگی خولەکە وەردەگرێت.
ئەنجامی دوو یاریەکەی تری ئەمشەو:
مایۆرکا 1-1 لیگانێس
گرانادا 0-1 ڤیاڕیاڵ


هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









