
نەوتی عێراق
SNN
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا دەڵێت، عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوو لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەوەش دوای ئەوەی پابەندبوونی خۆی بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکەدا سەلماند.
رۆیتەرز لەوبارەیەوە بڵاویکردووەتەوە: بەهۆی بەڵێنی عێراق و كازاخستان بۆ پابەندبوون بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت، دوێنێ نرخی نەوت زیاتر هەڵکشاوە.
بەجۆرێک دوێنێ بۆ یەکەمجار لەدوات چەندین مانگ لە داڕمانی نرخی نەوت، بەرمیلێک نەوتی برێنت نرخەکەی گەیشتە 42 دۆلار و 19 سەنت و ئەمڕۆش بە جێگیری ماوەتەوە.
بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق هەفتەی رابردوو لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوە و لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتن بە چەند رێککەوتنێک.
سەرەتا لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی (بریتش پتڕۆڵیۆم) رێککەوت کە کێڵگەی نەوتی (رمێلە)ی لەژێر دەستدایە، بە کەمکردنەوەی 140 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
بەهەمانشیوە کۆمپانیانی نەوتی (لوک ئۆیڵ) 50 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کەمدەکاتەوە، کۆمپانیای (ئیکسۆن مۆبیل)ی ئەمریکی 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لە کێڵگە نەوتییەکانی دیکەی بەسرە و هەرێمی کوردستان کە دەبێت پابەندی هەمان بڕیاربن، بەمەش کۆی گشتی بەرهەمی نەوت لە مانگی تەمووزی داهاتوودا دەگاتە 350 هەزار بەرمیل کە عێراق.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








