گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 20/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە 20/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- راگیرا.
- یانەی بەرشەلۆنە بۆ یەکەمجار دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دژی یانەی سڤییا رادەگیرێت و بە بێ گۆڵ یەکسان دەبێت.
- یانەی بەرشەلۆنە دەستی بەسەر یاریەکەدا گرتبوو، بەڵام نەیتوانی گۆڵ بکات و لەوانەیە ریاڵ مەدرید پێشەنگی وەربگرێت.
- پیکێ:” زەحمەتە نازناوی خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنین”.
- دەبێت نەیمار بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی بەرشەلۆنە بدات لەسەر ئەو سکاڵەی کە لەسەر یانەکە تۆماریکردبوو.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- راگیرا.
- یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای پیزخوان دژی سڤییا یەکسان دەبێت و پێشەنگی بۆ ریاڵ مەدرید لە دەست دەدات ، ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای لانوێتا لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بباتەوە.
- پیکی:” قورسە نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە ببەینەوە، چونکە لە دەستی خۆماندا نەماوە”.
- دادگا نەیمار ناچار دەکات بە پێدانی 7 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی بەرشەلۆنە”.
- لە خولی ئینگلتەرا تۆتنهام و مانچستەریونایتد 1-1 یەکسان دەبن و هاری کەین دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

ئاس:
ئامانجی هەموان.
- ئەسینسیۆیش دێتە لیستەکەوەو یانەی ریاڵ مەدرید لە رێگەی 20 یاریزانی جیاوازەوە ئەم وەرزە گۆڵی تۆمارکردووەو هیچ تیپێک نەگەیشتووە بەو ژمارەیە لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە.

مارکا:
- یانەی ریاڵ مەدرید پشت بە خۆی دەبەستێت لە لالیگاو بەرشەلۆنە 2 خاڵ دژی سڤییا لە دەست دەدات، ئەگەر ریاڵ مەدرید لە سۆسیداد بباتەوە دێتە پێشەنگ.
- بنزیمە لە دۆخێکی نایابدایە،2 گۆڵی لە یانەی ڤالنسیا کردووەو ئێستا پێنجەم گۆڵکارە لە مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید و یەکسانە لەگەڵ سانتیلانا.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









