ئه‌مریكا مووسڵمانانى ئیگۆر وه‌ك چه‌ك له دژى چین به‌كارده‌هێنێت

مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | Laszlo Balogh/Getty images
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر چین به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى تووندوتیژى دژى مووسوڵمانانى ئیگۆر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى چین ئه‌نجامیده‌دات پێشێلكردنى مافى مرۆڤه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، “دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا راپۆرتى سیاسه‌تى وڵاته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر مافى مووسڵمانانى ئیگۆر واژوو كردووه، كه ئه‌گه‌رى هه‌یه سزادانى چینى به‌دوادا بێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “ئه‌وه‌ى چین به‌رامبه‌ر مووسڵمانانى ئیگۆر ئه‌نجامى ده‌دات، پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤه، له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه تاوانى هاوشێوه‌مان نه‌بینیووه”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له قسه‌كانیدا كه له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆڕبه‌ندى كۆپنهاگن بۆ دیموكراسى كردنى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “شى جینپینگ، گڵۆپى سه‌وزى هه‌ڵكردووه بۆ ئه‌و كاره دڕندانه‌ى كه به‌رامبه‌ر ئه‌و مووسوڵمانانه ده‌كرێت”.
پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، “چین زیاتر له ملیۆنێك مووسوڵمانى ئیگۆرى، كازخستانى و قیرغیغستانى له‌ناو چه‌ند كه‌مپێكدا جێگیر كردووه و به‌رده‌وام ئازاریان ده‌دات”.
قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دواى ئه‌و هات كه جۆن بۆڵتن، راوێژكارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مریكا له له كتێبه‌كه‌یدا به ناوى (ئه‌و ژووره‌ى كه تیایدا روویدا) كه رۆژى 17ى نیسانى ئه‌مساڵ بڵاوبووه، ئاشكرایكرد، كه سه‌رۆكى ئه‌مریكا رازیبووه به‌و تووندوتیژیانهى كه چین به‌رامبه‌ر مووسوڵمانى ئیگۆر ئه‌نجامیان ده‌دات.
له كتێبه‌كه‌دا جۆن بۆڵتن نووسیوویه‌تى، “من له ژووره‌كه‌دا بووم، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى لوتكه‌ى (G20) له ئۆسكا له ژاپۆن له مانگى حوزه‌یرانى 2019، سه‌رۆكى چین باسى بابه‌تى ئازاردانى مووسوڵمانانى ئیگۆرى كرد و بابه‌ته‌كه‌ى بۆ تره‌مپ روونكردنه‌وه، دواتر سه‌رۆك تره‌مپ به سه‌رۆكى چینى وت: ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره دروسته”.
به‌كارهێنانى چه‌كى سزدانى چین به بیانووى تووندوتیژییه‌كانى ئه‌و وڵاته دژى مووسوڵمانى ئیگۆر، له‌دواى گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته دێت به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چونكه ئه‌مریكا چین تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى، “به مه‌به‌ست زانیارى دروستى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و زانیارى شاردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









