بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی سلێمانی: سەرەڕای نەبوونی مووچە هەڕەشەمان لێدەکرێت

SNN-هەوراز ئەحمەد
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی عەلی بەگی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی رایگەیاند: سەرباری دابەشنەکردنی مووچە، لەلایەن کەسوکاری نەخۆشێکەوە هەڕەشە و سوکایەتییان بەرامبەر کراوە.
د.ئازاد هەورامی بە SNNی راگەیاند: شەوی رابردوو لەلایەن کوڕی نەخۆشێکەوە کە باوکی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، هەڕەشە لە خۆی و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکە کراوە و سوکایەتییان بەرامبەر کراوە.
د.ئازاد وردەکاری رووداوەکەی بەم جۆرە باسکرد: “نەخۆشێکی کۆرۆنا کە هەموو هەوڵێک دراوە بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخیەوە گیانی لەدەستداوە، دواتر کوڕەکەی هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەکە و دەرگایەکی نەخۆشخانەکەی شکاندووە و پەلاماری ئامێرە پزیشکییەکانی داوە و سوکایەتی و هەڕەشەی بە خۆم و کارمەندانی تەندروستی کردووە”.
لەبارەی کاردانەوەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییەوە، د.ئازاد وتی: “کارمەندانی تەندروستی زۆر نیگەرانبوون و وتوویانە سوکایەتی پێکردنیان قبوڵکراو نیە، لەکاتێکدا ئەوان مووچەیان وەرنەگرتووە و خۆبەخشانە کاردەکەن، دواتر لە پێناو گیانی نەخۆشەکاندا بڕیاریانداوە لەسەر کارەکانیان بمێننەوە”.
بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیە رایگەیاند: “هەڕەشەی کەسوکاری ئەو نەخۆشە بەردەوامە، هێزە ئەمنییەکانمان لێ ئاگادارکردوونەتەوە، داواش دەکەین هێزی زیاترمان بۆ بنێردرێت لەپێناو پاراستنی نەخۆشخانەکە و کارمەندەکانی”.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: “ئەو تووشبووانەی لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنادان تەندروستییان ناجێگیرە و تووشبوویەک کە تەندروستی جێگیربێت دەنێردرێتەوە بۆ ماڵەوە و داوای لێدەکرێت لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتین بێت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









