مانه‌وه‌ى شێركۆ كه‌ریم له‌هه‌ولێر به‌نده به‌بوونى پاره‌وه

شێرکۆ کەریم
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
شێركۆ كه‌ریم-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد رایده‌گه‌یه‌نێ هه‌رچه‌نده راهێنه‌رى یانه‌كه حه‌زده‌كا له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام تائێستا نازانێ له‌گه‌ڵ تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به‌ره‌وام ده‌بێت یان نا، مانه‌وه‌شى به‌بوونى پاره له‌یانه‌كه‌دا ده‌به‌ستێته‌وه.
“بێگومان ئه‌گه‌ر پاره‌یان هه‌بێت ده‌مێنمه‌وه”
ئه‌م یاریزانه پیشه‌گه‌ر و نێوده‌وڵه‌تییه‌ى كورد كه بۆ وه‌رزى 2019-2020ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق مانگى شوباتى ئه‌مساڵ به‌پێى بۆندێك تا مانگى حوزه‌یرانى 2020 بۆندى له‌گه‌ڵ تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر واژووكرد، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یارییه‌كانى خوله‌كه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا-ه‌وه، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتایی هاتنى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى كه چه‌ند رۆژێكى كه‌مى ماوه، ئه‌وه‌ى بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) ئاشكراكرد و وتى:” نازانم له‌گه‌ڵ تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بم و ده‌مێنمه‌وه یان نا، بێگومان ئه‌گه‌ر پاره‌یان هه‌بێت ده‌مێنمه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر پاره‌شیان نه‌بێ ناتوانم له‌م یانه‌یه‌دا له‌یارى كردن به‌رده‌وام بم”.
“ئه‌گه‌ر راستیت ده‌وێ من له‌گه‌ڵ رادان ئاسووده‌م”
هه‌روه‌ها شێركۆ كه‌ریم كه به‌هۆى راگیرانى خوله‌كه‌وه ته‌نها 5 یارى له‌گه‌ڵ تیپى یانه‌ى هه‌ولێر به‌درێسى ژماره 88 كردووه وتى:” رادان-ى راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر منى پێویسته و یه‌كه‌م كه‌س بوو قسه‌ى له‌گه‌ڵمدا كرد و داواى لێمكرد له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر به‌رده‌وام بم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌یانه‌ى هه‌ولێریش هه‌مان قسه‌ى كردووه و وتویهتى شێركۆ-م ده‌وێ، ئه‌گه‌ر راستیت ده‌وێ من له‌گه‌ڵ رادان ئاسووده‌م، به‌ڵام نازانم ئه‌وان توانایان هه‌یه بۆ وه‌رزى داهاتوو گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن”.
“له‌وكاته‌وه تائێستا یه‌ك مانگ مووچه‌م وه‌رگرتووه”
شێركۆ كه‌ریم له‌تیف جه‌بارى هێرشبه‌ر كه به (شێركۆ جه‌بارى) ناسراوه و ته‌مه‌نى 24 ساڵه، له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) وتى: گرێبه‌سته‌كه‌م مانگى شوبات كرد و مانگى حوزه‌یران كۆتایی دێت، له‌وكاته‌وه تائێستا ته‌نها یه‌ك مانگ مووچه‌م وه‌رگرتووه و خۆى به‌هه‌ق ده‌بوایه مووچه‌یه‌ك و نیو وه‌ربگرم كهههقى خۆمه و ئه‌ویتریش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ده‌بێ ئه‌وان بڕیار بده‌ن ئه‌و پاره‌یه چۆن ده‌درێت، له 30% یان 40% یانیش هه‌ر هیچ ناده‌ن، ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕیار و نێوه‌ندگیرى ئه‌وان”.
“جارێك ناتوام ناوی یانه‌كان بهێنم”
دواجاریش له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئاخۆ جگه له‌یانه‌ى هه‌ولێر هیچ یانه‌یه‌ك تر‌ى ده‌ركى و ناوخۆیی داوایان كردووى؟، شێركۆ جه‌بارى وتى:” له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقدا نه‌خێر تائێستا هیچ شتێك نییه، به‌ڵام له‌ناوخۆى عێراقدا یانه‌ى تر هه‌یه، جارێك ناتوانم ناوی یانه‌كان بهێنم، به‌ڵام یه‌ك دوو یانه هه‌ن”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









