لەسلێمانی تەرمى تووشبوویەکى کۆرۆنا بە زەبرى هێز لەلایەن کەسوکارەکەیەوە ڕفێندرا

نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN-هەوراز ئەحمەد
پاش ئەوەى نەخۆشێک لە نەخۆشخانەى شەهید د. هێمن-ى تایبەت بە تووشبووانى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا، کەسوکارى ئەو نەخۆشە هەڵدەکوتنە سەر نەخۆشخانەکە و تەرمەکە لەدەست تیمە پزیشکییەکە بە زەبرى هێز دەڕفێنن.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى شەهید د.هێمن بە SNNی ڕاگەیاند “پاش ئەوەى هاوڵاتییەکى دانیشتووی ناوچەى شارەزوور بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا، هەموو کارێکى پێویستى بۆ کراوە لەلایەن کارمەندان و پزیشکانى نەخۆشخانەکەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى نەخۆشەکە ڤایرسەکە زۆر کارى لێ کردبوو و لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشى شەکرەى لەگەڵدابوو، بۆیە ئێوارەى ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا”.
وتیشى: “کاتێک هەواڵى مردنى ئەو تووشبووە گەیەندرایە کەسوکارى ژمارەیەکى زۆریان بە ئۆتۆمبێل و چەکەوە هەڵیان کوتایە سەر نەخۆشخانەکە و تەرمەکەیان لە دەستى تیمە پزیشکییەکە ڕفاند پاش ئەوەى هێزە ئەمنییەکان ئاگادار کرانەوە چەند کەسێک لە ئەندامانى ئەو خێزانە دەستگیرکران و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکیاندا”.
هاوکات ئەو سەرچاوەیە ڕوونیکردەوە “تەرمەکە لە ئێستادا لەدەستى کەسوکارى نەخۆشەکەیە و هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە گەڕان بەدوایدا و بازگەى سلێمانیش ئاگادار کراوەتەوە لە حاڵەتەکە، چونکە ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە خەڵکى قەزای شارەزوورە”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا ئەمە دووەم حاڵەتى پەلاماردانى نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنایە، هەر ئەمڕۆش کەسوکارى یەکێک لە تووشبووانى کۆرۆنا پەلامارى نەخۆشخانەى سەرچناریان داوە و دەرگاى نەخۆشخانەکەیان شکاندووە و هەڕەشەیان لە تیمى پزیشک و بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکەش کردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









